Loading...
ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

ئەستێره‌یه‌كی پاریس پشت لە هاوڕێکانی دەکات و ئێمباپێ به‌ شایسته‌ی باڵۆن دۆر ده‌زانێت

ئێمپاپێ ئه‌م وه‌رزه‌ نایابه‌

Yariga App

یاریگا –

عوسمان دێمبڵی، ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان، ستایشی کیلیان ئێمباپێی هاوڕێی لە هەڵبژاردەی فەرەنسا دەکات.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی لیكیپی  فەرەنسی، عوسمان دێمبڵی بە زەردەخەنەوه‌ لە قسه‌ی بۆ میدیاکاران لەسەر ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی کە پاریس سانجێرمان -به‌رامبه‌ر بایەر لیڤەرکوزن كرد كه‌ یارییه‌كه‌یان (7-2) برده‌وه‌،ئه‌مه‌ش لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی سێیەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بوو.

دێمبڵی گوتی،

خۆشحاڵم کە یاریی ژمارە 100ـی خۆم لەگەڵ پاریس بە گۆڵێک بایه‌خدار کرد و هیوادارم لەسەر ئەم ریتمە بەردەوام بم.”


پاشان باسی لە دۆخی جەستەیی خۆی کرد و گوتی،

“وردە وردە دوای پێکانەکەم دەگەڕێمەوە، هێشتا بە تەواوی ئامادە نیم، بەڵام بە جددی کار دەکەم بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە بگەڕێمەوە.”

کاتێک پرسیاری لەبارەی هاوڕێکەی، کیلیان ئێمباپێ، لێکرا کە ئێستا لە پێشەنگی گۆڵکارانی خولی ئیسپانیایە، ئەستێرەکەی پاریس دوودڵ نەبوو لە ستایشکردنی و گوتی،

 “بە لەبەرچاوگرتنی کاروانە نایابەکەی، ئەو شایەنی باڵۆن دۆرە، سەرەتایەکی نایابی هەیە و لە گۆڵ تۆمارکردن ناوەستێت، هیوادارم ڕۆژێک ئەو خەڵاتە بباتەوە.”

پەیوەندییەکی هاوڕێیەتی پتەو لە نێوان دێمبڵی و ئێمباپێدا بۆ چەندین ساڵ دەگەڕێتەوە لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا. پێشتریش ئێمباپێ بە ئاشکرا پشتگیریی خۆی بۆ هاوڕێکەی دەربڕیبوو پێش ڕاگەیاندنی براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆری 2025.

بابەتی زیاتر

Back to top button