
یاریگا –
لەگەڵ نزیکبوونەوەی ئێل کلاسیکۆ، بارسێلۆنا پۆستێکی دڵخۆشکەری بۆ هاندەرانی بڵاوکردەوە.
بارسا لە پلاتفۆڕمی X وێنەیەکی رافینیای بڵاوکردووەتەوە و لە کاپشنەکە نووسیویەتی؛
رافینیا… بەمزووانە.
بڵاوکردنەوەی وێنەکە هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی مەشقی بەکۆمەڵی رافینیا لەگەڵ ئەستێرەکانی دیکەی بارسا، ئەمەش دوای دوورکەوتنەوەی بەهۆی پێکان و دابڕانی لە چەند یارییەک.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، رافینیا بەشداریی بەشێک لە مەشقەکانی ئەمڕۆی کردووە، ئەگەر سبەی بەشداری تەواوی مەشقە بە کۆمەڵەکان بکات ئەوا رۆژی شەممە مۆڵەتی پزیشکی بۆ بەشدارییکردن لە کلاسیکۆ وەردەگرێت.
کۆێ ئاماژەی بەوەش کردووە، رافینیا لە بەرامبەر ریال مەدرید بەشێوەی سەرەکی یاریی ناکات، بەڵکو لەسەر کورسی یەدەک دەبێت.