
یاریگا –
تانەکەی بارسێلۆنا بۆ لابردنی سزاکەی سەر هانزی فلیک رەتکرایەوە.
بە فەرمی بڕیاردرا، فلیک بۆ ماوەی یەک یاریی سزا بدرێت و بەمەش بۆ یاریی کلاسیکۆ لەسەر کورسی یەدەکی یانە کاتالوونییەکە نابێت.
چۆنێتی رووداوەکە و بڕیاری سزاکە
لە یارییەکەی بارسێلۆنا بەرامبەر جیرۆنا لە خولی ئیسپانیا هانزی فلیک، ڕاهێنەری بارسێلۆنا، بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بڕیارێکی ناوبژیوان، دوو کارتی زەردی لەسەریەکی وەرگرت و بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.
فلیک ناڕازی بوو لە بڕیارێکی ناوبژیوان کە هەڵەیەکی بەسەر یاریزانێکی بارسێلۆنا هەژمار نەکرد ناوبژیوان لە ڕاپۆرتەکەیدا نووسیویەتی کە فلیک “بە شێوەیەکی بەرچاو و بە جووڵەی دەست ناڕەزایەتی لە بڕیارەکە دەربڕیوە”.
بەپێی یاساکانی خولی ئیسپانیا، دەرکردن بە دوو کارتی زەرد بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەبێتە هۆی راگرتنی ڕاهێنەر یان یاریزان بۆ یاری داهاتوو.
ئەمڕۆ، لیژنەی پێشبڕکێکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بە فەرمی بڕیاریدا کە هانزی فلیک بۆ ماوەی یەک یاری ڕابگیرێت.
بارسێلۆنا تانەی لە بڕیارەکە دهدات؟
یانەی بارسێلۆنا تانە جارێكی دیكە تانه له بڕیارەکە دهدات بەو هیوایەی سزاکە هەڵبوەشێتەوە و فلیک بتوانێت لە یاری کلاسیکۆدا لەسەر کورسی یەدەگ ئامادە بێت، یانەکە وێنەی ڤیدیۆیی ڕووداوەکەیان وەک بەڵگە پێشکەش کردووه و رایانگەیاند کە ناڕەزایەتییەکەی فلیک شایەنی کارتی سوور نەبووە..
فلیک لە کلاسیکۆ ئامادە نابێت
بەهۆی هێشتنەوەی سزاکە، هانزی فلیک ناتوانێت لە یاری داهاتووی بارسێلۆنا کە یاریی گرنگی کلاسیکۆیە بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید، لەسەر هێڵی یاریگا ئامادە بێت و ئامۆژگاری یاریزانەکانی بکات، بهڵام بارسێلۆنا بڕیاریداوه جارێكی دیكه له ریگهی لێژنهی تانهدان له فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا تانه له بڕیارهكه بدات بۆ ئهوهی له یاریی كلاسیكۆ ئامادهبیت ئهمه دهبێته دووهم تانهی یانهكه.