
یاریگا –
بەپێی نووسراوێکی فەرمی کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی عێراقەوە لە 22ـی تشرینی یەکەمی 2025 دەرچووە، چارەنووسی یاریی نێوان یانەی هەولێر و یانەی شوڕتە بە فەرمی یەکلایی کرایەوە.
نووسراوەکە، کە واژۆی ئەمینداری گشتی یەکێتییەکە، محەمەد فەرحان عوبەیدی لەسەرە، ئاراستەی هەردوو یانەی هەولێر و شوڕتە کراوە و تێیدا هاتووە کە یارییەکەیان لە چوارچێوەی گەڕی پێنجەمی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا لە هەولێر و له یاریگا فهڕهنسۆ دهكرێت.
ئەم بڕیارە دوای ئاماژەکردن بە نووسراوی یانەی دهۆک و یاداشتی لیژنەی پێشبڕکێکان دراوە، کە هەردووکیان لە 21ـی تشرینی یەکەمی 2025دەرچوون. بەمەش بە فەرمی یاریگای فەرەنسۆ هەریری وەک شوێنی ئەنجامدانی یارییەكه دیاریكرا
ههولێر دوو یاریی رابردووی هەولێر کە وەک یاریی خانەخوێ (یاریگای خۆی) هەژمار دەکرا، بەهۆی نۆژەنکردنەوەی یاریگای فەرەنسۆ هەریری، لە دهۆک كرد. گەڕانەوەی یانەکە بۆ یاریگای خۆی لە هەولێر بۆ یارییەکی گرنگی وەک ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی شوڕتە، هاندەرێکی زیاتر بە یانەکە دەبەخشێت.
یانەی هەولێر ئەم وەرزە دەستپێکێکی بەهێزی لە خولەکەدا ههبووه، لە کۆی چوار یاریی رابردوودا، هیچ دۆڕانێکی تۆمار نەکردووە و خاوەنی سێ بردنەوە و یەک یەکسانبوونە. بە کۆکردنەوەی 10خاڵ، پلەی دووەمی ڕیزبەندی خولهكهی گرتووە.