Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

تێباس بەهۆی هەڵوەشانەوەی یارییەکەی بارسێلۆنا و ڤیاڕیال تووڕە دەبێت و توانج لە پێرێز دەدات

تێباس تووڕەیە!!!

Yariga App

یاریگا –

خاڤیێر تێباس، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی لالیگا لە لێدوانێکدا کاردانەوەی تووندی بەرامبەر هەڵوەشاندنەوەی یارییەکەی بارسێلۆنا بەرامبەر ڤیاریال لە میامی نیشاندا.

یارییەکەی نێوان ڤیاڕیال و بارسێلۆنا، کە بڕیاربوو لە 20ی کانوونی دووەمدا لە مەیامی بەڕێوەبچێت، هەڵوەشایەوە و یارییەکە لە ئەمریکا ناکرێت. لە سەرەتاوە هەموو یانەکانی لالیگا و تەنانەت یاریزانانیش دژی ئەو بڕیارە بوون و لە دوایین گەڕی لالیگاش 15 چرکە وەکوو ناڕەزاییەک بۆ ئەم بڕیارە لە ناو یاریگادا وەستان. سەرۆکی لالیگا بە بڕیاری هەڵوشانەوەی یارییەکە تووڕە بوو و لە ئێکس بەیاننامەیەکی بە ناوی “دەرفەتێکی لەدەستچوو بۆ تۆپی پێی ئیسپانیا” بڵاوکردەوە و تیایدا بۆچوونی خۆی لەسەر دواخستنی یارییەکە دەربڕی.

لە بەیاننامەکەدا بڕیارەکەی ئیدانە کرد و هۆشداریشیدا لەوەی کە نەریتە راستەقینەکانی تۆپی پێی ئەوروپا دەخرێنە ژێر مەترسییەوە بەهۆی ئەو بڕیارانەی کە لەلایەن دەزگاکانی حوکمڕانییەوە دەدرێن کە ساڵ لە دوای ساڵ خولە ناوخۆییەکان لەناو دەبەن، لە بەیاننامەیەکدا کە زۆرێک پێیانوابوو توانجێکە لەسەر فلۆرێنتینۆ پێرێز و ریال مەدرید.

تێباس دەنووسێت:

هەڵوەشاندنەوەی ئەو کێبڕکێیە لەلایەن ئەو کەسانەوە بووە کە ساڵانێکە بە فشارخستنە سەر ناوبژیوانان و بەرپرسانی گشتی و بەکارهێنانی فشاری سیاسی و میدیایی وەک ئامرازێکی وەرزشی، ئەم یەکپارچەییە دەخەنە ژێر پرسیارەوە و ئەوانی دیکەش رەنگە لەبەر نەزانی و بە نیازپاکییەوە، چووبنە پاڵیان.

سوپاسی ڤیاڕیال و بارسێلۆنا دەکەم کە لەم پڕۆژەیەدا بەشدارییان کرد و جگە لە گەشەپێدانی خولەکەمان هیچ ئامانجێکی دیکەیان نەبوو. لالیگا بەردەوام دەبێت لە کارکردن بە وردبینی و باوەڕەوە بۆ ئەوەی تۆپی پێی ئیسپانیا لە رکابەریدا بمێنێتەوە و بەرامبەر ئەو کەسانە بوەستێتەوە کە هەوڵی لەناوبردنی دەدەن.

“تۆپی پێی ئیسپانیا شایەنی ئەوەیە بە تەماحەوە سەیری داهاتوو بکات نەک ترس، بەردەوام دەبین لە هەوڵدان، ئەمجارە زۆر لە ئامانجمان نزیک بووینەوە”.

بابەتی زیاتر

Back to top button