ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

بەپەلە: شەش یاریزانی یانەیەکی سێریائەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بونە

یاریگا
پاش ئەوەی حکومەتی ئیتاڵیا بریاریدا یانەکانی سێریائەی دەست بە راهینانەکانیان بکەنەوە، سەرەتا یانەکان پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ یاریزانانەکانیان کرد و دەرکەتووە شەش یاریزان راهێنەری یانەی فیۆرێنتینا تووشی پەتاکە بونە.

رۆژنامەنوسی ئیتاڵی Nicolo Schira بڵاویکردووە دوای ئەوەی یاریزانان و راهینەرانی یانەی فیۆرێنتینا پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان کرد، ئەنجامەکان دەریخستووە شەش کەس لەو یانەیە کە سێ یاریزان و هەروەها سێ لە راهینەرانی ئەو یانەیە بێ ئەوەی ناوەکانیان ئاشکرا بکرێن تووشی ڤایرۆسەکە بونە.

پێشتریش یاریزانێکی یانەی تۆرینۆ دوای ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوت کە هەڵگری ڤایرۆسکەیە و پێدەچێت ئامارەکە زیاتریش بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button