Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپوول شوێنگرەوەی محەمەد سەڵاح دەگوازێتەوە

رێدز ململانێی گەورەکانی پرێمەرلیگ دەکات

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول دەچێتە کێبڕکێی گواستنەوەی ئانتوان سێمێنیۆ، ئەستێرەی بۆرنمس.

تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول دەیەوێت ئانتوان سێمێنیۆ، هێرشبەری هەڵبژاردەی گانا بکاتە شوێنگرەوەی محەمەد سەڵاح و ئامادەیە 75 ملیۆن پاوەند لەپێناو گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە 25 ساڵانییە واژۆ بکات.

لە مێرکاتۆی هاوینەی رابردوو یانەکانی چێڵسی، مانچێستەر یونایتد و تۆتنهام هەوڵی گواستنەوەی سێمێنیۆیان دا، بەڵام یاریزانەکە مانەوەی لە بۆرنمس هەڵبژارد.

ئێستا رێدز چووەتە ململانێی گواستنەوەی یاریزانەکە و دەیەوێت لە مێرکاتۆی هاوینە ئانتوان لەژێر چنگی رکابەرەکانی دەربهێنێت.

سێمێنیۆ لە هاوینی 2023 لە بریستۆڵ سیتییەوە بەبڕی 10.25 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بۆرنمس کردووە، هاوینی رابردوو گرێبەستەکەی تاوەکو 2030 نوێکردەوە و بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 55 ملیۆن یۆرۆیە.

سێمێنیۆ لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان نۆ یاریی کردووە و بەشداریی نۆ گۆڵی کردووە، خاوەنی شەش گۆڵ و سێ ئەسیستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button