سیمیۆنی لە دوای دۆڕانە گەورەکەی ئارسیناڵ چیگوت؟
دەکرا شووتەکەی ئالڤارێز هەموو شتێک بگۆڕێت

یاریگا –
دیێگۆ سیمیۆنی، راهێنەری ئاتلێتیکۆ مەدرید دان بە شکستی هێڵی بەرگری یانەکەی لە یاریی دوێنێی بەرامبەر ئارسیناڵ دەنێت.
ئارسیناڵ لە گەڕی سێیەمی چامپیۆنزلیگ 4-0 لە ئاتلێتیکۆی بردەوە و تەواوی گۆڵەکان لە ماوەی 13 خوولەکی گێمی دووەمدا کران.
سیمیۆنی لەبارەی گۆڵەکانی ئارسیناڵەوە دەڵێت؛
بەردەوام حەزم لە تۆپی وەستاو بووە، چەندین یانە بەمشێوازە یاریی دەکەن. تۆپی وەستاو بەهایەکی گەورەی لە هەموو یارییەکدا هەیە، کاتێک لە تۆپی وەستاو باڵادەست دەبیت، ئەوا گۆڵکردن ئاسانتر دەبێت.
بەشێوەیەکی باش مامەڵەمان لەگەڵ یارییەکەدا کرد، بەڵام ئارسیناڵ لە 13 خوولەکدا زۆر یەکلاییکەرەوە بوو.
تۆپەکەی خولیان ئالڤارێز لە گێمی یەکەم کە بە نزیک ستوون تێپەڕی، ئەگەر گۆڵ بووایە، هەموو شتێک دەگۆڕا. ئەمجۆرە وردەکارییە بچووکانە، دەیتوانی یارییەکە لە بەرژەوەندی ئێمە تەواو بکات.
ئارسیناڵ هێزێکی زۆری لە هەموو هێڵەکاندا هەیە، یاریزانانی ئەوان بەخێرایی بۆشاییەکان دادەخەن، ئەمەش ماوەی بیرکردنەوەی یاریزان زۆر کەمدەکاتەوە.
ئارسیناڵ لەدوای گۆڵی یەکەمیان، بە تەواوی باڵادەست دەرکەوت و ناچاربووین هەموو هەوڵێک بدەین، بەڵام رووبەڕووی تیمێکی لەخۆمان باشتر بووینەوە.