Loading...
ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ مانچێستەر یونایتد ئێندریک دەگوازێتەوە

"ئێندریک لە ریال مەدرید بێزارە"

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئێندریک، هێرشبەری بەڕازیلی دەستپێدەکات.

رۆژنامەی دەیلی میرەر بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد چاوی لەسەر ئێندریک، هێرشبەری لاوی ریال مەدریدە و پلانی داڕشتووە لە مێرکاتۆی زستانە گرێبەست لەگەڵ ئەستێرە بەڕازیلییەکە واژۆ بکات.

ئێندریک لە هاوینی 2024 بەبڕی 47.50 ملیۆن یۆرۆ لە پاڵمێراسی بەڕازیلییەوە پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد، تاوەکو هاوینی 2030 گرێبەستی لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە هەیە. بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 35 ملیۆن یۆرۆیە.

ئێندریک بەهۆی پێکان نەیتوانی بەشداریی جامی جیهانی یانەکان بکات، بەڵام دوای چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی لەم وەرزە بەشداریی هیچ یارییەکی یانەکەی نەکردووە و چابی ئاڵۆنسۆ بەهیچ شێوەیەک دەرفەتی یاریکردنی پێنەبەخشیووە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ئێندریک لە دۆخی ئێستای بێزارە، بڕیاریداوە لە مێرکاتۆی زستانە ریال مەدرید جێبهێڵێت و ئامادەیە پەیوەندی بە شەیتانە سوورەکان بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button