پریڤیوی یاریی ئێنتراخت فرانكفۆرت V لیڤەرپوول؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی یارییەكانی گەڕی سێیەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ ئێنتراخت فرانکفورت میوانداری لیڤەرپوولی بریندار دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ئێنتراخت فرانکفورت لە یاریگای خۆی میوانداری لیڤەرپوول بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

ئێنتراخت فرانكفورت لەم وەرزەی بۆندسلیگا لە كۆی حەوت یاریی سێ یاریی بردووەتەوە یارییەک یەكسان بووە و سێ یارییش دۆڕاوە، بە كۆكردنەوەی 10 خاڵ لە ریزبەندی حەوتەمی خولەكە دێت.
لە چامپیۆنزلیگ یاریی یەكەم بەرامبەر گاڵاتاسەرای بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەكەی بردەوە و یاریی دووەمیش رووبەڕووی ئاتلێتیكۆ مەدرید بوویەوە بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک شكستیهێنا.
بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ لە ریزبەندی شازدەی چامپیۆنزلیگ دێت.
لە بەرامبەردا لیڤەرپوول بە ئاستێكی تەواو خراپدا تێدەپەڕێت، بە جۆرێک چوار یارییە لەسەر یەک لە سەرجەمیان دۆڕاون.
لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە كۆی هەشت یاریی پێنج یاریی بردووەتەوە و سێ یاریی دۆڕاوە. بە كۆكردنەوەی 15 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی خولەكە دێت.
لە چامپیۆنزلیگ یاریی یەكەمی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە ئاتلێتیكۆ مەدریدی بردەوە و دووەم یارییش بە گۆڵێكی بێ وەڵام بەرامبەر گاڵاتاسەرای دۆڕا.
بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ لە ریزبەندی حەڤدەیەمی چامپیۆنزلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
فرانكفورت بە بێ ئۆسكار هۆیلوند و نیكلاس باوم بەرامبەر لیڤەرپوول یاریی دەكات.
لیڤەرپوولیش بە بێ ئالیسن و جیۆڤانی لیۆنی رووبەڕووی ئێنتراخت فرانكفورت دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی فرانكفورت
كاوا
كریستێنسن، كۆخ، تایات
براون، سخیری، لارسن،باهۆیا
دۆن، ئوزون، بوركارد
پێكهاتەی پێشبینیكراوی لیڤەرپوول
مامارداشڤیڵی
سۆبۆسلای، كۆناتێ، ڤان دایک، رۆبێرتسن
ماک ئالیستەر، جۆنس
سەڵاح، ڤیرتز، ئێكیتیكێ
ئیزاک