دووەم بەرزترینی مێژوو؛ 43 گۆڵ لە 9 یاریی چامپیۆنزلیگدا
شەوێکی پڕ گۆڵی پڕ ژمارەی پێوانەیی

یاریگا –
ژمارەی گۆڵەکان لە دەستپێکی گەڕی سێیەمی چامپیۆنزلیگ وەکو بارانی بەهارەیە، لە کۆی 9 یاریدا 43 گۆڵ کران.
یارییەکانی دوێنێ سێشەممە پڕ گۆڵ بوون، بەڕێژەی 4.8 گۆڵ لە هەر یارییەک و ئەمە دووەم بەرزترین رێژەیە لە مێژووی پاڵەوانیەتییەکەدا.
لە 21ی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەمی ساڵی 2014، 40 گۆڵ لە هەشت یاریی چامپیۆنزلیگ کران، ئەمەش بەرزترین رێژەیە لە مێژووی پاڵەوانیەتییەکەدا.
پاریس سانجێرمان بووە یەکەم یانە لە مێژوودا، حەفت گۆڵ لە یاریگای یانەیەکی ئەڵمانی بکات، دوای بردنەوەی 7-2 لە بایەر لیڤەرکوزن، لە لایەکی دیکەوە، ناپۆلی خراپترین ئەنجامی لە مێژووی خۆی لە پاڵەوانیەتییەکە تۆمارکرد، دوای دۆڕانی 6-2 بە ئایندهۆڤن.
تەنیا یارییەکەی کایراتی ئازەربایجانی و پافۆسی قوبرسی بەبێ گۆڵ تەواو بوو.
4.8 – The 43 goals scored across the nine UEFA Champions League games tonight was the second-highest average (4.8) on a single day in the competition (min 4 games), after this exact day nine years ago (40 in 8 games on 21st October 2014). Spooky. pic.twitter.com/x7EBgvLzdW
— OptaJoe (@OptaJoe) October 21, 2025
یەک هاتریک و حەفت گۆڵکاری دووانە
فێرمین لۆپێز، ئەستێرەی بارسێلۆنا هاتریکی لە یاریی بەرامبەر ئۆڵمپیاکۆس کرد، بەمەش بووە یەکەم یاریزانی ئیسپانی لە لەوەتەی ساڵی 1986ەوە لە چامپیۆنزلیگ هاتریک بۆ بارسێلۆنا بکات.
حەفت یاریزان لە یارییەکانی دوێنێ سێشەممە دوو گۆڵییان کرد؛ مارکوس راشفۆرد (بارسێلۆنا)، ڤیکتۆر یۆکێرێش (ئارسیناڵ)، دێزیرێ دووێ (پاریس سانجێرمان)، فێلیکس نێمیچا (بۆڕووسیا دۆرتموند)، هارڤی بارنز (نیوکاسڵ یونایتد) و دێنیس مان (ئایندهۆڤن).
سکۆت ماکتۆمینای، یاریزانی ناپۆلی تاکە یاریزانە کە دوو گۆڵی لە یارییەکەی بەرامبەر ئایندهۆڤن کرد و تیمەکەی سەرنەکەوت.
ئینتەر میلانیش 4-0 لە یونیەن سەینت جیلواسی بردەوە و چوار یاریزانی جیاواز گۆڵەکانیان کرد.