
یاریگا –
مارکوس راشفۆرد، ئەستێرەی بارسێلۆنا لە یاریی دوێنێ بەرامبەر ئۆڵمپیاکۆسی یۆنان دوو گۆڵی کرد.
بارسا لە گەڕی سێیەمی چامپیۆنزلیگ لە مۆنجویک میوانداری یانە یۆنانییەکەی کرد و یارییەکەی 6-1 بردەوە. راشفۆرد کۆی گۆڵەکانی لە چامپیۆنزلیگ بۆ 16 گۆڵ لە 40 یاریی بەرزکردەوە.
راشفۆرد ئامادەیی خۆی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ریال مەدرید دووپاتکردەوە و ئامادەیی دەربڕی، لە هەر شوێنێک یاریی بکات کە لە بەرژەوەندی یانەکەیدا بێت.
راشفۆرد وەکو هێرشبەری سەرەڕم بەشداری لە یارییەکە کرد و لەمبارەیەوە گوتی؛
دەمەوێت وەکو یاریزانی باڵ یاریی بکەم، بەڵام لە کۆتاییدا، دەتوانم لە هەموو شوێنێک یاریی بکەم کە یارمەتی تیمەکەم بدات.
Rashford: “The match against Madrid is a big game, this is why I came here. I’m looking forward to it.” pic.twitter.com/LwcYAFGWtI
— Barça Universal (@BarcaUniversal) October 21, 2025
بەرهەمی ئەکادیمیای مانچێستەر یونایتد لەبارەی هۆکاری پەیوەندیکردن بە بارسا دەڵێت؛
یارییەکەمان بەرامبەر ریال مەدرید گرنگە، بۆ ئەم هۆکارەش پەیوەندی بە بارسێلۆنا کردووە. زۆر پەرۆشی بەشداریکردنم لەو یارییە.
یاریزانی تەمەن 27 ساڵان خەریکە باشترین ئامار لە یەک وەرزی چامپیۆنزلیگ تۆماردەکات. لە کۆی سێ یاریی رابردوودا، چوار گۆڵی کردووە.
پێشتر لە وەرزی 2020-21 شەش گۆڵی لە شەش یاریدا کرد، ئەمەش باشترین ریکۆردی ئەستێرەکەیە لە چامپیۆنزلیگ.