ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین
گۆردن ناوی چووە مێژووی چامپیۆنزلیگ
یەکێکە لە باشترینەکانی کەتیبەی ئێدی هاو

یاریگا –
ئانتۆنی گۆردن، ئەستێرەی نیوکاسڵ یونایتد ناوی چووە مێژووی یانەکەی، دوای تۆمارکردنی گۆڵێک لە یاریی دوێنێ چوارشەممە بەرامبەر بێنفیکا.
لە گەڕی سێیەمی چامپیۆنزلیگ، نیوکاسڵ 3-0 لە بێنفیکای بردەوە و گۆردن لە خوولەکی 32 گۆڵی یەکەمی یارییەکەی کرد.
أنتوني جوردون يفتتح التسجيل لنيوكاسل يونايتد #دوري_أبطال_أوروبا pic.twitter.com/as3JmhZlr3
— beIN SPORTS (@beINSPORTS) October 21, 2025
گۆردن لە سێ یاریی رابردووی چامپیۆنزلیگ، چوار گۆڵی کردووە، بەمەش بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی نیوکاسڵ لە سێ یاریی بەدوای یەکی چامپیۆنزلیگ گۆڵ بکات.
گۆردن لە گەڕی یەکەم گۆڵێکی لە بارسێلۆنا کرد و لە یاریی دووەمیشدا دوو گۆڵی لە سەینت گیلواسی بەلجیکی کرد.
نیوکاسڵ بەکۆکردنەوەی شەش خاڵ لە پلەی حەفتەمدایە، دوو بردنەوە و دۆڕانێکی هەیە.