Loading...
چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی ریال مەدرید V یوڤێنتوس؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی گەڕی سێیەمی یارییەكانی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ ریال مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری یوڤێنتوس دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری یوڤێنتوس بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ریال مەدرید بە نایابی دەستی بە یارییەكانی وەرزی 2025/26 كردووە، بە جۆرێک لە خولی ئیسپانیا 9 یاریی كردووە، لە هەشت یاریی براوە بووە و یارییەک دۆڕاوە. بە كۆكردنەوەی 24 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگای ئیسپانیا دێت.

لە چامپیۆنزلیگیش لە یاریی یەكەم رووبەڕووی مارسیلیا بووەوە و بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەكەی بردەوە، لە دووەم یارییشدا بووە میوانی كایرات ئالماتی كازاخستانی و بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەی لێبردەوە.

بە كۆكردنەوەی 6 خاڵ لە ریزبەندی هەشتەمی چامپیۆنزلیگ دێت.

لە بەرامبەردا یوڤێنتوس بە خراپی یارییەكانی وەرزی نوێی دەستپێكرد و بە جۆرێک لە حەوت یاریی سێریا ئەی تەنیا سێ یاریی بردووەتەوە، سێ یاریی یەكسان بووە و یارییەكیش دۆڕاوە. بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ لە ریزبەندی حەوتەمی سێریا ئەی دێت.

لە چامپیۆنزلیگیش یاریی یەكەم بە چوار گۆڵ بۆ هەردوولا لەگەڵ بۆڕووسیا دۆرتموند یەكسان بوو، لە یاریی دووەمیش بە دوو گۆڵ لەگەڵ ڤیاڕیال یەكسان بوو.

بە كۆكردنەوەی دوو خاڵ لە ریزبەندی 24 چامپیۆنزلیگ دێت.

زانیاری یاریی

هەردوو یانە 22 جار رووبەڕووی یەک بوونەتەوە لە 12 یاریی ریال مەدرید براوە بووە و لە 8 یارییش یوڤێنتوس، 2 یارییش یەكسان بوون.

دوایین رووبەڕووبوونەوەی نێوانیان لە مۆندیالی یانەكان بوو، ریال مەدرید بە گۆڵێكی بێ وەڵام یارییەكەی لێبردەوە.

لە چوار یاریی رابردووی نێوانیان لە چامپیۆنزلیگ كاتێک رووبەڕووبوونەتەوە ریال مەدرید توانیویەتی سێ جار نازناوەكە بەدەستبهێنێت.

ریال مەدرید لە كۆتا پێنج یاریی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ 18 گۆڵی كردووە و سەرجەمیانی بردووەتەوە.

یوڤێنیوس لە كۆتا 11 یاریی لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە چامپیۆنزلیگ تەنیا یەک یاریی بردووەتەوە ( 5 دۆڕان، 5 یەكسان ).

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ریال مەدرید بە بێ دانی سێبایۆس، دەیڤد ئالابا، ئانتۆنیۆ رودیگەر رووبەڕووی یوڤێنتوس دەبێتەوە و بەشداریكردنی دین هاوسن، دانی كارڤاخال و ئالێكساندەر ئارنۆڵد گومانی لەسەرە.

یوڤێنتوس بە بێ گلێسۆن برێمەر، خوان كابال، ئاركادیۆس میلیک و كارلۆ پێنسۆلیۆ رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید

كۆرتوا

ڤاڵڤێردی ،میلیتاو، ئەسێنسیۆ، كارێراس

 گولەر، چوامینی، بێڵینگهام

ماستانتونۆ، ئێمباپێ، ڤینیسیۆس

پێكهاتەی پێشبینیكراوی یوڤێنتوس

گریگۆریۆ

گاتی، روگانی، كیڵی

كالولو، لۆكاتێلی، تورام، كامبیاسۆ

كۆنسێساو، دەیڤد، یڵدز

بابەتی زیاتر

Back to top button