Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ بڕیار لەسەر شوێنی یارییەکەی ڤیاریال و بارسێلۆنا درا

Yariga App

یاریگا –

چارەنووسی شوێنی بەڕێوەچوونی یاریی نێوان ڤیاڕیال و بارسێلۆنا جارێکیتر کەوتەبەر بڕیاری گۆڕانکاریی.

8ی ئەم مانگەبوو یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاریدا یاریی نێوان ئەو دوو یانەیە لە گەڕی 17ی لالیگا لە ئینتەر مەیامی ئەمریکا بەڕێوەبچێت لەنێو یاریگای هارد رۆک. بەڵام ئەو هەوڵە هەروا بێ رەخنە تێنەپەڕی.

چارەنووسی یارییەکەی ڤیاڕیاڵ و بارسێلۆنا یەکلابوویەوە

بەگوێرەی بڕیاری فەرمی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا و رێکخەرانی پلانی یارییەکە، ئەو رووبەڕووبوونەوەیە لە ئەمریکا بەرێوەناچێت، بەڵکو هەر لە ئیسپانیا و لەنێو یاریگای سیرامیکای تایبەت بە ژێرئاوییە زەردەکان ئەنجام دەدرێت.

سەرچاوەکان گۆڕینی بڕیارەکەی بۆ نەبوونی کاتی پێویست دەگەڕێننەوە بۆ ئەنجامدانی رێککارە پێویستەکان بۆ ئەو یارییە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button