Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

بەئەگەرێکی زۆرەوە ئالکانتارا وەک راهێنەری بارسێلۆنا لە کلاسیکۆ دەردەکەوێت

Yariga App

یاریگا –

رۆژێکی مێژوویی چاوەڕوانی تیاگۆ ئالکانتارای یاریدەری راهێنەری بارسێلۆنا دەکات لە پێش یاریی کلاسیکۆی ئیسپانیا.

یەکشەممەی هەفتەر داهاتوو ریال مەدرید لەنێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی بارسێلۆنای رکابەری مێژوویی دەکات لە میانی یارییەکانی گەڕی 10ی خولی ئیسپانی کە ئێستا مەدریدیەکان بە 24 خاڵ و، جیاوازیی 2 خاڵ لە بارسا پێشەنگی ریزبەندییەکەن.

ئالکانتارا کە ماوەیەکی کەم پێش ئێستا وەک یاریدەر گەڕایەوە بۆ ستافەکەی هانزی فلیک، ئەگەر هەیە بۆ ئەو یارییە گەورەیە لە بری فلیک رێنمایی بە یاریزانەکانی تیمەکەی بدات لە رۆڵی راهێنەردا. ئەوەش دوا ئەوەی فلیک لە یاریی رابردووی بلاوگرانا بەرامبەر جێرۆنا کارتی سووری بەڕوودا بەرزکرایەوە.

ئەگەرچی یانە کاتالوونیەکە تانەی لە کارتە سوورەکە داوە تا بۆ کلاسیکۆ فلیک ئامادەبێت، بەڵام جارێ بەفەرمی وەڵام نەدراونەتەوە.


 

بابەتی زیاتر

Back to top button