Loading...
چامپیۆنزلیگگرنگترین

ئاتلێتیکۆ راپۆرتێکی سەیری لەدژی ئارسیناڵ بۆ یوێفا بەرزدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید لەدژی دابین نەکردنی  خزمەتگوزاری پێویست لەلایەن ئارسیناڵەوە، راپۆرتێکی بۆ یوێفا بەرزکردووەتەوە.

ئەمشەو کاتژمێر 22:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان لە میانی یارییەکانی گەڕی سێیەمی قۆناخی 32، ئارسیناڵ لەنێو یاریگای خۆیاندا میوانداری ئاتلێتیکۆ دەکات.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئینگلیزیەکان، یانە مەدریدیەکە سکاڵای تۆمارکردووە لە دژی هاوتا لەندەنیەکەی بەهۆی ئەوەی نەیانتوانیوە ئاوی گەرمیان دابین بکەن لەنێو یاریگای ئیمارات.

سەرچاوەکان نووسیویانە، شەوی رابردوو یاریزانەکانی رۆخی بلانکۆس لەسەر چیمەن راهێنانیان کردووە، بەڵام بەهۆی نەبوونی ئاوی گەرمەوە نەیانتوانیوە خۆیان بشۆن. هەربۆیەش بەبێ ئەنجامدانی گەرماو گەڕاونەتەوە بۆ هۆتێلەکەیان.

گەنەرز هەردوو یارییەکەی خۆی بردووەتەوە 6 خاڵی هەیە. تیمەکەی دیێگۆ سیمیۆنیش خاوەنی بردنەوە و شکستێکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button