Loading...
ئاسیاعێراق

عەبدوڵا نەسیب: هەوڵدەدەین پلانەکانی راهێنەری نوێ لە نێو یاریگا جێبەجێ بکەین

زەوڕا لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی ئیستقلال دوشانبێ دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

زەوڕا لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر ئیستقلال دوشانبێ یاریی دەکات، عەبدوڵا نەسیبی ئوردنیش دەڵێت پلانەکانی راهێنەری نوێ جیاوازە و پێویستە جێبەجێی بکەین.

لە گەڕی سێیەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیای دوو، یانەی زەوڕا دەبێتە میوانی ئیستقلال دوشانبێی تورکمانستانی، یەکەم یاریی زەوڕایە لە ژێر سەرپەرشتی عیماد نەحاسی راهێنەری میسری کە چەند رۆژێکە ئەرکی سەرپەرشتیکردنی تیپەکەی وەرگرتووە.

عەبدوڵا نەسیب، یاریزانی پیشەگەری ئوردنی زەوڕا دەربارەی یارییەکە و ئامادەیی یاریزانەکان گووتی:

رێگایەکی دوورمان بڕیوە بۆ ئەم یارییە هیوادارم بتوانین بە سێ خاڵ بگەڕێینەوە، یارییەکە گرینگە دەمانەوێت بە سەرکەوتن دڵی هاندەرانمان خۆش بکەین، چەند رۆژێکە لەگەڵ راهێنەری نوێ مەشق دەکەین، پلان و بۆچوونەکانی لە ئاستێکی بەرزدایە، دەمانەوێت پلانەکانی لە نێو یاریگا جێبەجێ بکەین، ئێمە وەکو یاریزان ئامادەین و باری دەرونیشمان لەوپەڕی باشیدایە.

زەوڕا لە کۆمەڵەی چوارەم بە سێ خاڵ لە ریزبەندی دووەم دێت دوای ئەوەی لە دوو یاریی رابردوو سەرکەوتنێک و شکستێکی تووش هات، گەڕی داهاتووش لە بەغدا میوانداری ئیستقلال دەکاتەوە، ئیستقلالی تورکمانستانیش بە هەمان خاڵ لە ریزبەندی سێیەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button