
یاریگا –
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد، دەیڤد ئالابا بەرگریكاری نەمسای یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ ماوەیەک لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.
چاوەڕوان دەكرێت سبەی چوارشەممە ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری یوڤێنتوس بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ.
.@David_Alaba fuerte sobrecarga soleo derecho , estará ente 7 y 10 días de baja
Se pierde @juventusfc y @FCBarcelona
— Melchor Ruiz (@MelchorRuizCope) October 21, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی كۆپێ، دەیڤد ئالابا بەهۆی پێكانەوە بۆ ماوەی 7 تاوەكو 10 رۆژ لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.
بەوەش بەرگریكارە 33 ساڵانەكە ناتوانێت بەشداری یاریی بەرامبەر یوڤێنتوس و بارسێلۆنا بكات.
ریال مەدرید یەكشەممەی داهاتوو لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری بارسێلۆنا دەكات.