Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ئێستا؛ لیستی یاریزانانی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەی ئۆڵیمپیاكۆس ئاشكرادەكرێت

ئەستێرەیەک گەڕاوەتەوە.

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیک، راهێنەری ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یارییەكەی بەرامبەر ئۆڵیمپیاكۆس بڵاوكردەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 19:45 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری ئۆڵیمپیاكۆسی یۆنانی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی قۆناخی خول چامپیۆنزلیگ.

لیستی یاریزانانی بارسێلۆنا

لە لیستەكەدا فێران تۆرێس هێرشبەری ئیسپانی گەڕاوەتەوە و ئەندریاس كریستێنسن بەهۆی هەستكردن بە ئازارەوە دوورخراوەتەوە.

هەروەها رافینیا، گاڤی، تێر شتیگن، خوان گارسیا، دانی ئۆلمۆ و لیڤاندۆڤسكی بەهۆی پێكانەوە ناویان لە لیستەكەدا نییە.

لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکان؛

گۆڵپارێزان؛ ئاڵەر، چێزنی، کۆچین.

بەرگریکاران؛ باڵدێ، ئاراوخۆ، کوبارسی، جێرارد مارتین، کوندێ، ئێریک گارسیا، جۆفری، چاڤی.

ناوەڕاستکاران؛ پێدری، کاسادۆ، فێرمین، دی یۆنگ، بێرناڵ، درۆ.

هێرشبەران؛ فێران، لامین یامال، راشفۆرد، بەرداخچی، فێرناندێز، خوان.

بابەتی زیاتر

Back to top button