Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا داوای ئەستێرەیەکی گەورەی ئەرجەنتین دەکات

بەهاکەی لە 200 ملیۆن یۆرۆ کەمتر نابێت

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا لە هەموو روویێک خەریکی دۆزینەوەی باشترین جێگرەوەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکییە.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، چارەنووسی خولیان ئالڤارێز لە ئاتلێتیکۆ مەدرید بەتەواوی یەکلایینەکراوەتەوە، ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە یەکێکە لە بژاردە دیارەکانی خوان لاپۆرتا و دێکۆ.

سێرجیۆ ئاگوێرۆ، ئەستێرەی پێشووی ئەرجەنتینی یاریی بۆ ئاتلێتیکۆ و بارسێلۆنا کردووە، رۆژنامەی سپۆرت لەبارەی ئەگەرەکانی گواستنەوەی ئالڤارێز بۆ بارسا گفتوگۆی لەگەڵ کردووە؛

ئاتلێتیکۆ مەدرید بەبوونی ئالڤارێز زۆر دڵخۆشە، تەنانەت هاندەرانیش زۆر خرۆشاون. پێموایە ئێستا کاتی بردنەوەی نازناوەکانە لەگەڵ ئاتلێتکۆ.

ئالڤارێز ئاستێکی جیاواز لە هێرشبەرانی دیکە پێشکەشدەکات، تێکەڵەیەکە لە قوربانیدان و بەهرەمەندی. یاریزانێکی زۆر کامڵە و توانای زۆر باشی هەیە.

هەرچەندە یانە مەدریدییەکە بەهیچ شێوەیەک ئامادەنییە دەستبەرداری ئالڤارێز بێت، بەڵام بەهای یاریزانەکە رۆژ دوای رۆژ بەرزدەبێتەوە و جیا لە بارسێلۆنا، پاریس سانجێرمانیش لە نزیکەوە چاودێری دەکات.

ئاتلێتیکۆ مەدرید بەبڕی 75 ملیۆن یۆرۆ ئالڤارێزی لە مانچێستەر سیتی گواستەوە و ئێستا بەهاکەی لە سەرووی 100 ملیۆن یۆرۆیە.

بەهای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئالڤارێز لە ئاتلێتیکۆ مەدرید بریتییە لە 500 ملیۆن یۆرۆ، رۆژنامەی سپۆرت دووپاتیدەکاتەوە، ئاتلێتیکۆ مەدرید ئامادەنییە بە کەمتر لە 200 ملیۆن یۆرۆ، تەنانەت گفتوگۆی دەستبەرداربوونیشی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button