Loading...
سعوودیەگرنگترین

تۆنی بە ریکۆردێکی تایبەت لە هەموو یاریزانانی خولی رۆشنی سعوودیە باشترە

چاوی لە گۆڵکارییە

Yariga App

یاریگا –

ئیڤان تۆنی، ئەستێرەی ئەهلی سعوودی لە پێشکەشکردنی ئاستی ناوازە بەردەوامە و هەوڵی بردنەوەی نازناوی خولی بژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا دەدەنەوە.

ئەهلی بەکۆکردنەوەی 9 خاڵ لە پلەی هەشتەمی خولی رۆشنی سعوودیە دێت، دوای تێپەڕبوونی پێنج گەڕ.

تۆنی، ئەستێرەی ئینگلیزی چوار گۆڵی لە پێنج یاریدا کردووە، هەروەها شەش شووتی ئاڕاستەی گۆڵ کردووە و سێ دەرفەتی گۆڵکردنیشی بۆ هاوتیمەکانی دروستکردووە.

بەگوێرەی داتاکانی تۆڕی ئۆپتا، ایڤان تۆنی هەر 105 خوولەک جارێک، لە خولی رۆشنی سعوودیە گۆڵێک بۆ ئەهلی دەکات.

لە ئامارێکی دیکەی سەرنجڕاکێشدا، تۆنی لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان 17 لێدانی سزای لەگەڵ ئەهلی جێبەجێکردووە، 15 جار تۆڕەکەی هەژاندووە، ئەمەش بەرزترین رێژەیە لەسەر ئاستی یانەکانی سعوودیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button