
یاریگا –
هەندێک رووداوی وەرزشی هەن، تاهەتایە لە هزری هەوادارانی وەرزشی دەمێنێتەوە.
وێنەیەکی دیێگۆ ئارماندۆ ماڕادۆنا کە لەسەر شانی هاندەرێکی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەدوای بردنەوەی مۆندیالی 1986 چرکێندراوە، یەکێکە لە وێنە نەمرەکانی تۆپی پێ.
پاڵەوانی وێنەکە، هەمان سیناریۆی لەگەڵ لیۆنێل مێسی دووبارەکردەوە، کاتێک مۆندیالی 2022ی قەتەڕی بۆ ئەرجەنتین بردەوە.
تۆڕی TyC Sports بڵاویکردووەتەوە، رۆبێرتۆ سێخاس، ئەو کەسەی مارادۆنای لە مەکسیک لە شان کردبوو، یەکشەممەی رابردوو کۆچی دواییکرد.

بەبێ بلیت گەشتی کردبوو
سێخاس لە ساڵی 1986 لە شاری سانتا بۆ بینینی یاریی کۆتایی بەرامبەر ئەڵمانیای رۆژئاوا چووە مەکسیکۆ سیتی، هەرچەندە بلیتی یارییەکەی نەبوو، بەلام توانی بەهەرجۆرێک بێت، بچێتە نێو یاریگا.
سێخاس پێشتر لەبارەی رووداوەکانی رۆژی بردنەوەی مۆندیال قسەی بۆ TyC Sports کردبوو؛
دوای تەواوبوونی یارییەکە چووینە لاوی یاریزانان، بەبێ ئەوەی هیچ بیربکەمەوە، ماڕادۆنا وەستا و سەیری کردم، منیش لەشانم کرد و بە دەوری یاریگا دەسووڕامەوە و خۆی رێنوێنی دەکرد کە چۆن بڕۆم.
Murió el hombre que llevó en andas a Maradona en México 86https://t.co/f5x7mPbglw
— TyC Sports (@TyCSports) October 20, 2025