پریڤیوی یاریی ڤیاڕیال V مانچێستەر سیتی؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی یارییەكانی گەڕی سێیەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ، ڤیاڕیال لە یاریگای خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:00بە كاتی كوردستان ڤیاڕیال لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

ڤیاڕیال لەم وەرزەی لالیگای ئیسپانیا بە باشی دەستیپێكردووە و لە كۆی 9 یاریی پێنج یاریی بردووەتەوە و دوو یاریی یەكسان بووە و دوو یارییش دۆڕاوە. بە كۆكردنەوەی 17 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی لالیگا دێت.
لە چامپیۆنزلیگیش دوو یاریی كردووە، یاریی یەكەم بە گۆڵێكی بێ وەڵام بەرامبەر تۆتنهام شكستیهێنا و یاریی دووەمیش بە دوو گۆڵ لەگەڵ یوڤێنتوس یەكسان بوون.
بە كۆكردنەوەی یەک خاڵ لە ریزبەندی 26 چامپیۆنزلیگ دێت.
لە بەرامبەردا مانچێستەر سیتی لە كۆی هەشت یاریی پرێمەرلیگ پێنج یاریی بردووەتەوە دوو یاریی دۆڕاوە و یارییەكیش یەكسان بووە، بە كۆكردنەوەی 16 خاڵ لە ریزبەندی دووەم دێت.
لە چامپیۆنزلیگ لە یاریی یەكەم بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە ناپۆلی بردەوە و یاریی دووەمیش بە دوو گۆڵ لەگەڵ مۆناكۆ یەكسان بووە، بە كۆكردنەوەی چوار خاڵ لە ریزبەندی هەشتەمی چامپیۆنزلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ڤیاڕیال بە بێ پاو كابانیس، لۆگان كۆستا، ویڵی كامبوالا و خوان فۆیت رووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە.
مانچێستەر سیتی بە بێ رۆدری و عەبدولقادر خوسانۆڤ رووبەڕووی ڤیاڕیال دەبێتەوە
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڤیاڕیال
تیناس
مۆرینۆ، ڤیێگا، مارین، كاردۆنا
بوچانان، پارێخۆ، گێی، كامیسانا
میكاتادزێ، پێپێ
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی
دۆناروما
لێویس، ڤاردیۆڵ، ستۆنس، ئۆرێلی
گۆنزالێز
فۆدن، شەرقی، ساڤیۆ، دۆكو
هالاند