Loading...
ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ڤیاڕیال رێزلێنانێکی مێژوویی بۆ رۆدری ئامادەکردووە

رۆدری ناوی دەچێتە تێنووسی ئەفسانەکانی یانەکە

Yariga App

یاریگا –

ڤیاڕیال ئامادەکاری بۆ رێوڕەسمێکی کورت و بەبەها بۆ رۆدری کردووە.

ئەمشەو لە گەڕی سێیەمی چامپیۆنزلیگ، ڤیاڕیال لە یاریگای لا سێرامیکا میوانداری مانچێستەر سیتی دەکات. یەکەمجارە رۆدری بە درێسی مان سیتی بگەڕێتەوە ڤیاڕیال، کە لە ساڵانی نێوان 2015 تاوەکو 2018 درێسی یانەکەی پۆشی.

رۆدری لە ساڵی 2018 پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆ مەدرید کرد و ساڵێک دواتر بووە جەنگاوەرێکی نوێی پێپ گواردیۆلا لە مانچێستەر سیتی.

رۆدری لەگەڵ مان سیتی هەموو نازناوەکانی بەدەستهێنا و لەسەر ئاستی کەسیش، خەڵاتی باڵۆن دۆری بردەوە.

بەر لە یارییەکەی ئەمشەو، ڤیاڕیال بەشێوازێکی تایبەت، رۆدری خەڵات دەکات و لە پلاتفۆڕمەکانی خۆی هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە.

هەرچەندە رۆدری بەهۆی پێکان ناوی لە لیستی یاریزاناندا نییە، بەڵام ئەستێرە ئیسپانییەکە ئامادەی ئاهەنگە بچووکەکە دەبێت و بڕیارە فێرناندۆ رۆیگ، سەرۆکی ڤیاڕیال ”نیشانەی شانازی” وەکو رێزێک لە دەستکەوتەکان بە رۆدری دەدات.

ڤیاڕیال بڕیاریداوە، ناوی رۆدری لە رێڕەوی ئەفسانەکانی یانەکە لە یاریگای لا سێرامیکا دابنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button