Loading...
ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

نەبوونی ئاوی گەرم؛ ئاتلێتیکۆ سکاڵا لە دژی ئارسیناڵ تۆماردەکات

یانە ئیسپانییەکە زۆر لە بەرپرسانی ئارسیناڵ نیگەرانە

Yariga App

یاریگا –

یاریزانانی ئاتلێتیکۆ مەدرید لە دوا یەکەی مەشقییان لە یاریگای ئیماڕات شۆک بوون.

ئەستێرەکانی مەدرید ئەمشەو کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر لە لەندەن دەبنە میوانی ئارسیناڵ، دوێنێ دووشەممە دوا یەکەی مەشقییان لە یاریگای یارییەکە کرد، بەڵام دوای تەواوبوونی مەشقەکان بە نەبوونی ئاوی گەرم لە ژووری جلگۆڕین شۆک بوون.

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، یاریزانانی ئاتلێتیکۆ لەژێر باران مەشقەکانیان کرد و دوای تەواوبوونی یەکەکەیان، گەرماوەکانی یاریگای ئارسیناڵ بێ ئاوی گەرم بوون، بۆیە بەناچاری و بە لەرزە لەرز گەڕانەوە هۆتێل.

رۆژنامەکە لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای یانەکەی پایتەخت بڵاویکردووەتەوە، ئاتلێتیکۆ بە فەرمی سکاڵای دژی ئارسیناڵ لە یوێفا تۆمارکردووە.

بەرپرسە باڵاکەی ئاتلێتیکۆ قسەی بۆ رۆژنامەکە کردووە و دەڵێت؛

بەڕاستی روودانی شتێکی لەمجۆرە لە یاریگای ئیماڕات بەهیچ شێوەیەک قبووڵ ناکرێت.

ئەم جۆرە رەفتارە لە یانەیەکی بەشدار لە چامپیۆنزلیگ ناوەشێتەوە، تەنانەت وێنەی بنەماکانی یوێفا نییە کە وەکو مەرج لەسەر یانەکانی بەشدار داندراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button