Loading...
چامپیۆنزلیگفه‌ره‌نساگرنگترین

ئێنریکێ هێرشدەکاتە سەر میدیای فەڕەنسا؛ چوار ساڵ دۆنارووماتان کوشت

راهێنەرە ئیسپانییەکە بەتوندی بەرگری لە شۆڤالیێ دەکات

Yariga App

یاریگا –

لویس ئێنریکێ، راهێنەری پاریس سانجێرمان بە تووندی بەرگری لە لوکاس شۆڤالیێ، گۆڵپارێزی نوێی یانەکەی دەکات و نموونەی خراپیش بە جیانلویجی دۆنارووما دەهێنێتەوە.

لە پرێس کۆنفڕانسی پێش یارییەکەیان لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بایەر لیڤەرکوزن، ئێنریکێ متمانەی تەواوی خۆی بە شۆڤالیێ دووپاتکردەوە، کە هاوینی رابردوو لە لیلەوە پەیوەندی بە سانجێرمان کرد؛

بەلای منەوە، شۆڤالیێ یەکێکە لە باشترین بژاردەکان، تەنانەت لەوانەیە باشترین بێت. کەسایەتییەکی بەهێزی پیشانداوە، کاتێک دەبیتە گۆڵپارێزی پاریس سانجێرمان، پێویستە خۆت لەگەڵ ژیانی پڕ لە رەخنە بگونجێنیت.

بەشێوازی بیرکردنەوەی شۆڤالیێ سەرسامم، دڵنیام دەبێتە ئەندامێکی گرنگی یانەکە بۆ ساڵانی داهاتوو.

ئێوە دۆنارووماتان کوشت

دۆنارووما لە بردنەوەی چامپیۆنزلیگ، یارمەتییەکی زۆری پاریس سانجێرمانیدا، بەڵام ئێنریکێ پێیوایە، ئەگەر متمانە و توانای بەرگەگرتنی نەبووایە، نەیدەتوانی بەردەوام بێت؛

پێموایە ئێوە نازانن چەند ساڵ رەخنە لە دۆناروما گیرا، لەڕووی وەرزشییوە کوشتتان.

بابەتی زیاتر

Back to top button