Loading...
ئاسیاعێراق

شوڕتە لە یاریگای خۆی شەرمەزار کرا

موئمین سلێمان: بودجەی ئێمە و ئیتیحاد جیاوازی زۆرە

Yariga App

یاریگا –

شوڕتە لە یاریگای خۆی تووشی دۆڕانێکی گەورە هات بەرامبەر ئیتیحادی سعودی و راهێنەری تیپەکەش باسی جیاوازی هەر دوو یانە دەکات.

لە گەڕی سێیەمی خولی بژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا، شوڕتە لە یاریگای مەدینە بە ئەنجامی 4 _ 1 بە ئیتیحادی سعودی دۆڕا، لە خولەکی 50ـەی یارییەکەوە ئیتیحاد بە 10 یاریزان یارییان دەکرد، کاتێک ئەنجامی یاریی 2 _ 1 بوو، دانێلۆ پێرێرا به کارتی سوور کرایە دەرەوەی یاریگا.

موئمین سلێمان، راهێنەری شوڕتە دەربارەی شکستەکەیان گووتی:

جیاوازییەکی زۆر لە نێوان ئێمە و ئیتیحاد هەیە، ئەوان یاریزانیان هەیە بە یەک ملیۆن دۆلار و ئێمەش یاریزانمان بە 100 هەزار دۆلارە، هەوڵماندا دوای کارتە سوورەکە ئەنجامەکە یەکسان بکەینەوە، بە هەڵەی تاکە کەسی گۆڵی سێیەم و چوارەمیشمان لێکرا.

بەسام شاکر، یاریزانی یانەی شوڕتە و خاوەن تاکە گۆڵی شوڕتە دوای تەواو بوونی یارییەکە گووتی:

یارییمان بەرامبەر تیپێکی گەورە هەبوو، ئیتیحاد پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی سعودیە، دوو هەڵەی خۆمان وایکرد ئەوان گێمی یەکەم دوو گۆڵ تۆمار بکەن، پێویستە لە یارییەکانی داهاتوو زیاتر هەست بە بەرپرسیارەتی بکەین، کارتە سوورەکەی ئیتیحاد لە بەرژەوەندی ئێمەبوو، بەڵام نەمانتوانی سوودی لێوەربگرین.

دووەم شکستی لەسەر یەک بوو بۆ شوڕتە لە خولی بژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا، شوڕتە گەڕی داهاتوو بەرامبەر تراکتۆر سازی ئێرانی یاریی دەکات و ئەمڕۆش توانی 5 _ 0 لە شاریقەی ئیماڕاتی بباتەوە.

ریزبەندی یانەکانی رۆژ ئاوا لە خولی بژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button