Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

پلانێکی گەورەی فرۆشتنی ریال مەدرید ئاشکراکرا

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدرید نیازیەتی لە پلانێکی فرۆشتندا بڕە پارەیەکی خەیاڵی بخاتەوەسەر خەزێنەکەی.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی فیچاخێی ئیسپانی، یانە شاهانەکە بۆ هاوینی داهاتوو پلانێکی گەورەی فرۆشتنیان بەدەستەوەیە. بەتایبەت لە بەشێک لە دیاریترین یاریزانەکانیان، بەتایبەتتر ئەوانەی کە یان هەست بە نائاسوودەیی دەکەن لە ریزەکانی ئێستای مێرێنگی، یانیش ئەوانەی کە داوای بەرزکردنەوەی مووچەکانیان دەکەن.

سەرچاوەکە ناوی دوو یاریزانەکانی نێو پلانەکەشی ئاشکراکردووە کە رۆدریگۆ و ڤینیسیۆس جونیۆر لەسەرووی لیستەکەوەن. یەکەمیان بەهۆی ئەوەی داوای بایەخپێدانی زیاتر دەکات لە هەبوونی کلیان ئێمباپێ و ڤینیسۆس و، هەرچی دووەمیانە داوا دەکات مووچەکەی هاوتا بکرێت لەگەڵ ئەوەی کە ئێستا کیلیان وەریدەگرێت. بەڵام نە داواکارییەکەی رۆدریگۆ هێشتا وەک خۆی وەڵام دراوەتەوە، نە فلۆرێنتینۆ پێرێزیش ئامادەیە مووچەکەی ڤینیسیۆس یەکسان بکاتەوە لەگەڵ ئەستێرە فەڕەنسیەکە کە ئێستا یاریزانی یەکلاکەرەوەی ریزەکانیانە.

سەرچاوەکە ئەوەشی زانیوە کە ریال دەیەوێ لە فرۆشتنی ئەو دووانە بەڕازیلیە بڕی 350 ملیۆن یۆرۆی دەستکەوێت. کە لەمێژە مانچێستەر سیتی وسعوودیەکان بۆ هەریەکەیان لەسەر هێڵن. بەو پارەیەش، کارگێڕی مەدرید دەتوانێ رەگەزی نوێ بگوازێتەوە بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button