Loading...
ئه‌وروپاگرنگترین

بارسێلۆنا چاودێری خۆی ناردووە بۆ هەڵسەنگاندنی ئەستێرەیەکی مارسیلیا

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا بەدوای هێرشبەرێکدا دەگەڕێت و بۆ ئەو مەبەستەشی لە نزیکەوە چاودێری ئەستێرەیەکی خولی فەڕەنسی دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی مێدیاییەکان، شەممەی رابردوو یانە ئیسپانییەکە نوێنەری خۆیان وەک چاودێر ناردبوو بۆ نێو یاریگای مارسیلیا تا لە نزیکەوە هەڵسەنگاندن بۆ مەیسن گرینوود بکەن.

لەو یارییەدا ئەستێرەکەی پێشووی مانچێستەر یونایتد هێندەیتر ئاستی تەقیەوە و توانی سوپەر هاتریک تۆمار بکات، بەوەش هێندەیتر بەرپرسانی یانە کاتالوونیەکەی شەیدای خۆی کرد کە چەند مێرکاتۆیەکە هەوڵی گواستنەوەی دەدەن، بەتایبەت لەو کاتەوەی بەخواستن لەگەڵ خیتافی بوو کە لە یەکەم وەرزیدا بووە باشترین یاریزانی ئەو یانەیە.

گرینوود که هاوینی رابردوو بە گرێبەستێکی هەمیشەیی گواسترایەوە بۆ مارسیلیا، لەو یانە فەڕەنسیەش لووتکەی ئاستە گۆڵکارییەکەی خۆی پیشاندایەوە و بە 21 بە هاوبەشی بووە گۆڵکاری لیگ وەن.

ئەم وەرزەش لە 10 یاریی خولی ئەو وڵاتە و چامپیۆنزلیگ، بەشداریی 11 گۆڵی کردووه (7 گۆڵ و 4 ئەسێست).

بابەتی زیاتر

Back to top button