
یاریگا –
کیلیان ئێمباپێ و ئێرلینگ هالاند تەنیا دوو هەنگاو لە شکاندنی ریکۆردێکی مێژوویی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەفسانەی پۆرتوگالی دوورن.
لەم گەڕەی خولە ناوخۆییەکان کیلیان ئێمباپێ بەرامبەر خێتافی گۆڵی بردنەوەی ریال مەدریدی کرد و مانچێستەر سیتیش بە دو گۆڵی ئێرلینگ هالاند لە ئێڤەرتنی بردەوە. هالاند و ئێمباپێ لەم وەرزە 11 یارییە بەدوای یەک لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان گۆڵیان کردووە.
لە مێژووی تۆپی پێدا کریستیانۆ رۆناڵدۆ تاکە یاریزانە 12 یاریی بەدوای یەک لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا گۆڵی کردووە، ئەگەر ئێمباپێ لە یاریی بەرامبەر یوڤێنتوس گۆڵ بکات ریکۆردەکەی کریستیانۆ یەکسان دەکاتەوە، ئەگەر لە کلاسیکۆش گۆڵ بکات ئەوا لەو یارییە مێژووییە ریکۆردە مێژووییەکەی کریستیانۆ دەشکێنێت.
ئێرلینگ هالاندیش هەمان دەرفەتی لەپێشە، ئەگەر لە یارییەکەی ڤیاریال گۆڵ بکات ریکۆردەکەی رۆناڵدۆ یەکساندەکاتەوە و لە یارییەکەی بەرامبەر ئاستۆن ڤێلاش دەرفەتی شکاندنی ریکۆردەکەی بۆ دەڕەسێت