Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

وردەکارییەکانی پێکانی ئالابا چین؟

پشکنینی سەرەتایی بۆ یاریزانە نەمساییەکە کراوە

Yariga App

یاریگا –

دەیڤد ئالابا، بەرگریکاری ریال مەدرید لە یاریی دوێنێ یەکشەممە بەرامبەر خێتافی تووشی پێکانێکی سووک بوو.

ئالابا لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد، بەڵام لە دەستپێکی گێمی دووەم گۆڕانکاری پێکرا و راوول ئاسێنسیۆ چووە شوێنی.

ئالابای تەمەن 33 ساڵ لە دوو وەرزی رابردوودا، بەردەوام بەهۆی پێکان لە یانەکە دابڕاوە، لەم وەرزەشدا تەنیا بەشداری لە سێ یارییدا کردووە. دووەمجار بوو لەم وەرزەدا لە دوای یارییەکەی کایرات ئالماتی لە چامپیۆنزلیگ، لە پێکهاتەی سەرەکیدا بێت.

بەگوێرەی پشکنینە سەرەتاییەکان بێت، قاچی راستەی ئالابا زیاد لە پێویست ماندوو بوو، بۆیە پێشبینی دوورکەوتنەوەی ناکرێت و بۆ یاریی کلاسیکۆ ئامادەیە.

لۆس بلانکۆس چوارشەممە لە گەڕی سێیەمی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر یوڤێنتوس یاریی دەکات، یەکشەممەش کلاسیکۆی بەرامبەر بارسێلۆنا هەیە.

ریال مەدرید بە 24 خاڵ پێشەنگی لالیگایە و دوو خاڵ لە پێش بارسێلۆنای خاوەن پلەی دووەمە.

بابەتی زیاتر

Back to top button