Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا گرێبەستی یاریزانێكی دیكەی نوێدەكاتەوە

بارسێلۆنا پارێزگاری لە یاریزانەكانی دەكات

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پارێزگاری لە یاریزانەكانی دەكات و لە دوای فرێنكی دی یۆنگ دەیەوێت گرێبەستی دوو یاریزانی دیكەی نوێ بكاتەوە.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بارسێلۆنا گرێبەستی فرێنكی دی یۆنگی تاوەكو 2030 نوێكردەوە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت، بارسێلۆنا بڕیاریداوە لە ماوەی داهاتوودا گرێبەستی فێران تۆرێس نوێبكاتەوە، تاوەكو بۆ ماوەی چەند ساڵێكی دیكە پارێزگاری لێبكات و لە یانەكە بەردەوام بێت.

یانەكە سەرەتا هەوڵی نوێكردنەوەی گرێبەستی ئێریک گارسیا دەدات، كە وا بڕیارە گرێبەستەكەی لە هاوینی ساڵی داهاتوو بەسەربچێت، دواتر گرێبەستی فێران تۆرێس نوێدەكاتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە دوای ئێریک گارسیا و فێران تۆرێس، بارسێلۆنا داهاتووی كریستێنسن و رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی یەكلاییدەكاتەوە.

فێران تۆرێس لە هاوینی 2021 لە ریزەكانی مانچێستەر سیتیەوە بە بەهای 55 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد و گرێبەستەكەی ئێستای لە ساڵی 2027 بەسەردەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button