Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

لیڤەرپوول خراپترین ئامارەکانی خۆی دووبارە دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوولی ئەم وەرزە خراپترین ئامارەکانی خۆی وەبیری هاندەرانیدا دەهێنێتەوە و ئەمشەویش بە شکست لە لووتکەی پرێمەرلیگ پرێمەرلیگ هاتەدەرەوە.

تیمەکەی ئارنە سڵۆت لە یاریگای خۆیاندا لە گەڕی 8ی یارییەکانی خولی ئینگلیزی میوانداریی مانچێستەر یونایتدی کرد. یارییەکەشی 1-2 بە رکابەرە مێژووییەکەی دۆڕاند. کە ئەوە چوارەمین شکستی لەسەریەکی راهێنەرە هۆڵەندیەکە بوو لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا (کریستاڵ پاڵاس، گاڵاتاسەڕای، چێڵسی و مان یونایتد).

بەگوێرەی ئامارەکانی ئۆپتا بۆ ئامار و ژمارە پێوانەییەکان، دۆڕاندنی 4 یاریی لەسەریەک لە 11 ساڵی رابردوودا، یەکەمجارە روودەدات لەوەتەی برێندان رۆجەرز راهێنەری یانەکە بوو. پێش ئەوەی یۆرگن کڵۆپ پۆستی راهێنەرایەتی وەربگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button