Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

داوایەک لە چابی ئاڵۆنسۆ بۆ کارگێڕی یانەکە؛ هیچ گرێبەستێکی گرانبەها ئەنجام مەدە

Yariga App

یاریگا –

چابی ئاڵۆنسۆ داوا لە کارگێڕی ریال مەدرید دەکات جارێ تا هاوینی داهاتوو هیچ گرێبەستێکی گرانبەها ئەنجام نەدات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی دیفێنسا سێنتراڵی ئیسپانی، چابی چاودێری دۆخی ئێستای فلۆریان ڤێرتزی ئەستێرەی نوێی لیڤەرپوول دەکات و بەو هیوایە کە ڤێرتز گرفتەکانی بەردەوامبێت لە راهاتن لەگەڵ سیستمی یاریکردنی یانە ئینگلیزیەکە، بەوەش رەنگە هەر خودی یاریزانە ئەڵمانیەکە داوای رۆیشتن لە رێدز بکات. بەوەش دەرگا بۆ یەکگرتنەوە لەگەڵ چابی دەکاتەوە کاتێک لە لیڤەرکوزن یانەکەان گەیاندە لووتکە و سێ نازناوی نێوخۆییان بردەوە، تێیدا بوندێسلیگا بۆ یەکەمین جار لە مێژووی دامەزراندنی یانەکە.

ئەستێرە 22 ساڵیەکە لە گواستنەوەکانی هاوینە وەک یەکێک لە گرانبەهاترین گواستنەوەکانی مێژوو گواسترایەوە بۆ لیڤەرپوول. بەڵام بە تێپەڕبوونی 9 یاریی فەرمی لە پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ، هێشتا تۆمارەکەی سپیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button