Loading...
عێراقکوردستان

نەورۆز بۆ هاندەرانی؛ ئێستا کاتی وەفاداری و بە دەمەوە هاتنی یانەکەی خۆتانە

یانە سوور پۆشەکەی سلێمانی داوای بە هاناوە چوون دەکات

Yariga App

یاریگا –

یانەی نەوڕۆز لە بڵاوکراوەیەکدا داوای بە هاناوەچوونی یانەکە دەکات و دەڵێت ئێستا کاتی وەفاداریە.

سوور پۆشەکانی سلێمانی لە قەیرانێکی قوڵدان، تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی یاریزانانی نەورۆز نزیکەی دوو مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و یاریزانە پیشەگەرەکانیش تا ئێستا پێشەکی گرێبەستەکانیان ورنەگرتووە.

نەورۆز تووشی قەیرانێکی دارایی قوڵ هاتووە، بۆ ئەم مەبەستەش داوا لە هاندەر و دڵسۆزانی یانەکە دەکات کە هاوکاری تیپە سوور پۆشەکەی سلێمانی بن بۆ ئەوەی ئاگری نەورۆز خامۆش نەبێت و بەردەوام بێت لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق.

راگەیەنراوەکەی نەورۆز دەربارەی قەیرانی دارایی یانەکە: 

ئیتر ئێستا کاتی وەفاداری و بە دەمەوە هاتنی یانەکەی خۆتانە
یانەی وەرزشی نەورۆز داوا لە هاندەران و هەوادارانی، لە هاونیشتیمانیانی لە دەرەوەو ناوەوەی وڵات دەکات ئێستا کاتی سەلماندنی وەفاداریی و بە دەمەوە هاتن و هاوکاریی و دەستگيرۆیی ئێوەیە تا لەسەر پێی خۆمان بوەستین و درێژە بە کاروانی خزمەتی وەرزش لە شاری سلێمانی و دەوروبەری بدەین. بۆیە بە ئومێدێکی زۆرەوە چاوەڕوانتانین پێکەوە نەهێڵین رۆشنایی مەشخەڵی نەورۆز خامۆش بێت، بۆیە هەر ئێستا بڕیار بدەن هەرچەند بێت و هەرچی بتوانن بەهانای یانەکی خۆتانەوە وەرن ئێمە چاوەڕوانتانین و ئێوەش کەرەمکەن
با ئاوازو ئاپۆرەی ناو یاریگا قەشەنگەی خۆتان جارێکی تر بەگوێی چیای ئەزمڕدا ‎بزرەنگێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button