گۆڵپارێزەکەی پاریس سانجێرمان داوای رۆیشتنی لە یانەکەی دەکات
پاریس لە هێڵی گۆڵپارێزی رووبەڕووی قەیران دەبێتەوە

یاریگا –
دوای رۆیشتنی دۆنارۆما، گۆڵپارێزە رووسیەکەی پاریس سانجێرمانیش دەیەوێت دوای شەش مانگی دیکە یانەکەی جێبهێڵێت.
لە هاویندا پاریس سانجێرمان بە بڕیارێکی سەیر هەمووانی تووشی سەرسوڕمان کرد: رۆیشتنی جیانلویجی دۆنارۆما کە بەهۆی ئەوە نازناوی چامپیۆنزلیگیان بەدەستهێنا، هەروەها هەڵبژاردنی لۆکاس شۆڤالیێ گۆڵپارێزی لاوی فەرەنسی کە وەرزێکی نایابی لەگەڵ لیل لە خولی فەرەنسا بەسەر برد وەک گۆڵپارێزی یەکەم، هەمووانی تووشی سەرسوورمان کرد. شۆڤالیێ ئاستی لە یارییە سەرەتاییەکانی پاریس سانجێرمان زۆر جێگەی سەرنج نەبووە و لە فەرەنسا رەخنەکان لە دژی دەستی پێکردووە.
ئەم دۆخە بووە بەهۆی بێزاری ماتڤی سافۆنۆڤی گۆڵپارێزی پێشووی یانەی کراسنۆدار کە بە نزیکەی 20 ملیۆن یۆرۆ بە مەبەستی یاریکردنی وەک گۆڵپارێزی یەکەم پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان کرد. گۆڵپارێزە روسییە تەمەن 26 ساڵەکە، سەرەتا رۆڵی شوێنگرەوەی دۆنارۆمای قبوڵکرد، پێشبینی دەکرا دوای رۆشتنی کاتێکی زیاتری یاریکردن بەدەستبهێنێت، بەڵام تا ئێستا یەک خولەک لە یارییەکی فەرمی یاری نەکردووە.
🔴 Matvey Safonov confie à ses proches que désormais, il ouvrait CLAIREMENT la porte à un départ du PSG 🤔🇷🇺
[@Tanziloic] pic.twitter.com/r4TgzIxIel
— Canal Supporters (@CanalSupporters) October 18, 2025
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی لیکیپ، سافۆنۆڤ تادێت زیاتر بێزار دەبێت و دەیەوێت لە گواستنەوەی داهاتوودا بیر لە ر
لە چاوپێکەوتنێکی ئەم دواییەی سپۆرت ئێکسپرێسدا ساڤۆنۆڤ گوتی:
بەو دۆخەی تێیدام دڵخۆش نیم. هەر ئۆفەرێک لەکاتی کردنەوەی گواستنەوەکاندا لەبەرچاو دەگیرێت.
گواستنەوەی بە خواستن بۆ رووسیا ئەگەری بەهێزترین سیناریۆیە، لە کاتێکدا کۆنتڕۆڵکردنی هێڵی گۆڵپارێزی لە پاریس رەنگە ببێتە کێشەیەکی نوێ بۆ ئیدارەی یانەکە.