
یاریگا –
دوای چاوەڕوانییەکی زۆر، کارەکانی نۆژەنکردنەوە و دانانی چیمەنی نوێی یاریگای فڕانسۆ هەریری گەیشتنە کۆتایی و ههڵسهنگاندنی بۆ دهكرێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەیەکی باڵای بە تایبەت دەست تۆڕی وهرزشی یاریگا کەوتووە، تەواوی کارەکانی چیمەنەکە تەواو بووە و یاریگاکە ئامادەیە بۆ پێشوازیکردن لە یارییەکان.
لیژنەی هەڵسەنگاندن دەگاتە هەولێر
یاریگا زانیاری وردی دهستكهوتووه، بڕیارە سبەی لیژنەیەکی پسپۆڕی هەڵسەنگاندن لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بگاتە هەولێر ئامانجی سەرەکیی سەردانی لیژنەکە بریتی دەبێت لە:
- پشکنینی چیمەنی نوێ: لیژنەکە بە وردی باری تەکنیکی و ستانداردی چیمەنە نوێیەکە هەڵدەسەنگێنێت بۆ دڵنیابوونەوە لە گونجاویی بۆ ئەنجامدانی یارییەکانی خولی ئهستێرهكانی عێراق.
- هەڵسەنگاندنی گشتیی یاریگا: سەرباری چیمەنەکە، بارودۆخی گشتیی یاریگا و پێداویستییەکانی تری وەک ژووری جلگۆڕین، شوێنی ڕۆژنامەنووسان و ستانداردە ئەمنییەکان دەپشکنرێن.
یاریی شورتە و هەولێر لە قەڵای زەرد بەڕێوەدەچێت؟
گرنگترین دەرەنجامی سەردانی لیژنەکە، دەرکردنی بڕیاری کۆتایی دەبێت لەسەر ئەگەری بهرێوهچوونی یاریی داهاتووی یانەی هەولێر لە یاریگای خۆیدا.
سەرچاوە باڵاکەكه گەشبینی خۆی نیشاندا رایگهیاند،
“بە ئەگەرێکی زۆرەوە و دوای پەسەندکردنی ڕاپۆرتی لیژنەکە، یاریی گرنگی نێوان هەولێر و شورتە لە یاریگای فەرەنسۆ هەریری و لەبەردەم هاندەرانی قەڵای زەرد بەڕێوەدەچێت و هیچ کێشەیەکی لەبەردەمدا نامێنێت.
گەڕانەوەی یانەی هەولێر بۆ یاریگای خۆی هەواڵێکی دڵخۆشکەرە بۆ هاندەرانی یانەکە، کە ماوەیەکی زۆرە چاوەڕوانی بینینی یانەکەیانن لەنێو یاریگای خۆی.
ههولێر لهم وهرزهی خولی ئهستێرهكانی عێراق چوار یاریی كردووه له سێ یاریی براوه بووه له یاریهكیش یهكسانبووه خاوهنی 10 خاڵه و پلهی دووهمی گرتووه و لهیهكهم یاریش له جامی عێڕاق له جهیشی بردهوه و گهیشته قۆناخی داهاتوو.