Loading...
ئینگلتەرا

بارسێلۆنا بەر لە یاریی ئێل کلاسیکۆ تانە لە بڕیارێکی لالیگا دەدات

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا بڕیارە هەفتەی داهاتوو تانەیەکی فەرمی پێشکەش بە لالیگا بکات.

ئێوارەی دوێنێ بارسێلۆنا بە گۆڵێکی کۆتا خولەکی رۆناڵد ئاراوخۆ توانی بە ئەنجامی 2-1 لە جیرۆنا بباتەوە. هانزی فلیک لەم یارییەدا رەخنەی زۆری لە بڕیارەکانی ناوبژیوان گرت و ناوبژیوان بە پێدانی دوو کارتی زەرد فلیکی لە یاریگا کردە دەرەوە و هەر لەبەر ئەم هۆکارە راهێنەرە ئەڵمانییەکە ناتوانێت بۆ یاریی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر ریال مەدرید ئامادە ببێت.

بە گوێڕەی هەواڵێکی رادیۆ کاتالونیا، بارسێلۆنا لەبەر کارتە سوورەکەی فلیک ناڕەزایی دەربڕیوە و دەیەوێت تانە بۆ لالیگا بەرز بکاتەوە.

ریال مەدرید لە گەڕی دەیەمی لالیگا لە رێکەوتی 26ـی ئەم مانگە کاتژمێر 18:15 لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری بارسێلۆنا بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button