
یاریگا –
لە یاریی لووتكەی هەفتەی هەشتەمی پرێمەرلیگ لیڤەرپوول لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر یونایتد دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 18:30 بەكاتی كوردستان لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر یونایتد بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی هەشتەمی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

لیڤەرپوول پاڵەوانی وەرزی رابردووی پرێمەرلیگ پێش یاریی هەڵبژاردەكان بە دۆخێكی قورسدا تێپەڕی بە جۆرێک لە كۆتا سێ یارییدا هەرسێكی شكستیهێنا.
لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە كۆی حەوت یاریی پێنج یاریی بردووەتەوە و دوو یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 15 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا دۆخی مانچێستەر یونایتد هاوشێوەی وەرزی رابردووە و بە جۆرێک لە كۆی حەوت یاریی تەنیا سێ یاریی بردووەتەوە، یارییەک یەكسان بووە و سێ یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 10 خاڵ لە ریزبەندی یازدەیەمی پرێمەرلیگ دێت.
زانیاری یاریی
لە كۆتا 14 یاریی نێوانیان لە پرێمەرلیگ، لیڤەرپوول تەنیا یەک یاریی بەرامبەر مانچێستەر یونایتد دۆڕاندووە (7 بردنەوە، 6 یەكسان).
مانچێستەر یونایتد لە كۆتا 9 یاریی پرێمەرلیگدا لە یاریگای ئانفیڵد نەیتوانیوە هیچ بردنەوەیەک بەدەستبهێنێت.
لیڤەرپوول لە كۆتا دوو یاریی پرێمەرلیگدا هەردوو یارییەكەی دۆڕاندووە
مانچێستەر یونایتد لە كۆتا 8 یاریی پرێمەرلیگ لە دەرەوەی یاریگای خۆی هیچ یارییەكی نەبردووەتەوە (6 دۆڕان,2 یەكسان).
فلۆریان ڤێرتز لە كۆی 7 یاریی پرێمەرلیگ تاوەكو ئێستا هیچ گۆڵ و ئەسیستێكی بۆ لیڤەرپوول نەكردووە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
لیڤەرپوول بە بێ ئالیسن بەیكەر و جیۆڤانی لیۆنی رووبەڕووی مانچێستەر یونایتد دەبێتەوە.
مانچێستەر یونایتد بە بێ لیساندرۆ مارتینێز و نوسەیر مەزراوی بەرامبەر لیڤەرپوول یاریی دەكات.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی لیڤەرپوول
مامارداشڤیڵی
برادلی، كۆناتێ، ڤان دایک، كێركێز
خرافنبێرخ، سۆبۆسلای
سەڵاح، ڤیرتز، خاكپۆ
ئیزاک
پێکهاتەی پێشبینیکراوی مانچێستەر یونایتد
لامێنس
دی لیخت، شۆو، یۆرۆ
دالۆت، كاسیمێرۆ، برۆنۆ فێرناندێس، دۆرگو
ئێمبوێمۆ، كونیا
شێشكۆ