
یاریگا –
رۆبێرتۆ مانچینی لەلایەن یانەیەکی پرێمەرلیگەوە ئۆفەر بۆ هاتووەتەپێش و ئەگەرێکی بەهێزە بگەڕێتەوە بۆ ئەو خولە.
راهێنەرە ئیتاڵیەکە پێشتر ئەزموونی پرێمەرلیگی کردووە کاتێ لە 2009-2013 لەگەڵ مانچێستەر سیتی بوو. توانیشی سێ نازناویان بۆ بباتەوە، کە گرنگترینیان بردنەوەی خولەکە بوو لە 2011/12 بەشێوەیەکی دراماتیکی.
بەگوێرەی زانیارییە نوێیەکان کە فابریزۆ رۆمانۆی هاونیشتیمانیشی بایەخی پێداوە، یانەی نۆتێنگهام فۆرێست دوای دوورخستنەوەی ئانج پۆستێکۆگلۆ بەفەرمر پەیوەندیان بە مانچینیەوە کردووە. بەڵام رۆبێرتۆ هێشتا هیچ ئاماژەیەکی نەداوە، ئەوەش چونکە گفتوگۆیەکان تازەکیی دەستیان پێکردووە.
فەرمی؛ راهێنەرێکی ناوداری پرێمەرلیگ بەشێوەیەکی نامۆ لە پۆستەکەی دوورخرایەوە
لە وردەکاریی زانیارییەکاندا ئەوەش هاتووە کە شۆن دایشی ئینگلیزیش یەکێکی دیکەیە لە بەربژێرەکان بۆ پۆستەکەی نۆتینگهام.
🚨🌳 Nottingham Forest made formal approach with Roberto Mancini after Postecoglou got sacked.
Mancini hasn’t given any indication on his plans yet as talks have just started, as @JPercyTelegraph reported.
Sean Dyche remains another candidate on #NFFC shortlist. pic.twitter.com/8KQSUJ1txm
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) October 18, 2025