Loading...
ئیسپانیا

بەهۆی زۆری پێکانەکانەوە فلیک داهێنانێکی نوێ لە پێکهاتەکەیدا دەکات

Yariga App

یاریگا –

دوای چەندین پێکان بە تایبەتی لە هێڵی هێرشبەری بارسێلۆنادا، هانزی فلیک بەناچاری داهێنانی لە پێکهاتەکەیدا کردووە.

بەهۆی پێکانەکانی بارسێلۆنا لە هێرشبردندا، هانزی فلیک دوێنێ سیستەمێکی نوێی تاقیکردەوە کە ئەلێخاندرۆ باڵدێی لە بالێ چەپی هێرشبەریدا یاریی پێکردووە، لەکاتێکدا جێرارد مارتن لە هێڵی بەرگری راست یاریکرد. ئەم تاقیکردنەوەیە رێگایەک بوو بۆ پاراستنی سیستەمێک کە پێشتر بە سەرکەوتنێکی سنووردار تاقیکرایەوە.

بارسێلۆنا بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ بەرامبەر جیرۆنا لە توانای 9 یاریزانی بێبەشە کە ئەمڕۆ دووانیان رەزامەندی پزیشکییان پێدرا. خوان گارسیا، تێر شتیگن، گاڤی، رافینیا، ئۆلمۆ و فێران تۆرێس بۆ یارییەکەی ئەم ئێوارەیە ئامادەنابن. هەروەها فیرمین لۆپێز و لامین یامال پێکانیان هەیە، بەڵام سەرلەبەیانی ئەمڕۆ رەزامەندی پزیشکییان پێدراوە.

لە جیرۆنا دۆخەکە زۆر لە بارسا باشتر نییە. بە دڵنیاییەوە بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ حەوت یاریزانیان ئامادەنابن، ئەوانیش دەیڤد لۆپێز، خوان کارلۆس، ڤان دی بیک، فرانسیس، ئۆنێی، لیمار و ئیڤان مارتن. لەبەرامبەردا میچڵ یاریزانانی وەک ئابێل ەویز، تسینگانکۆڤ، سۆلیس و جۆیل رۆکا (کە لە خوار 21 ساڵەوە ) بۆ لیستەکەی زیاد کردووە.

پێشبینی دەکرێت بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ هانزی فلیک تاقیکردنەوەکەی لە یاریی فەرمیدا پەیڕەو بکات و بالدێ بۆ یەکەمجار لە باڵی چەپی هێرشبەری یاریی پێبکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button