Loading...
ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ئاڵۆنسۆ هێرشی توند دەکاتە سەر لالیگا و نهێنی بارودۆخی ئێمباپێ ئاشکرا دەکات

دژی یارییەکەی مه‌یامین

Yariga App

یاریگا –

ئالۆنسۆی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید باسی بارودۆخی یاریزانه‌كانی و یاریی بارسا و ڤیاریالی كرد.

چاپی ئالۆنسۆ، ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێش یارییەکەیان بەرامبەر خیتافی، هێرشێکی توندی کردە سەر بڕیاری لالیگا بۆ یاری نێوان بارسێلۆنا و ڤیاریال لە ئەمریکا، هاوکات دوایین زانیاری لەسەر بارودۆخی یاریزانەکانی ئاشکرا کرد.

هەڵوێستی توند دژی یارییەکەی مه‌یامی

ئالۆنسۆ جارێکی دیکە دژایەتی خۆی بۆ گواستنەوەی یارییەکی لالیگا بۆ دەرەوەی ئیسپانیا دووپات کردەوە و گوتی

 “بۆچوونی من هەمان بۆچوونی دوو مانگ لەمەوبەرە. ئێمە دژی ئەو یارییەین، چونکە پێمان وایە پاڵەوانێتییەکە تێکدەدات”.

ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە ئەم بڕیارە بەبێ ڕاوێژ و کۆدەنگی یانەکان دراوە و بە کارێکی تاکلایەنەی لە قەڵەمدا.


ڕاهێنەری ریال مەدرید پشتگیری خۆی بۆ ناڕەزایەتی یاریزانان دەربڕی و گوتی،

“ناڕەزایەتییەکان ئەرێنین، چونکە هەستی زۆرێک لە یانەکان دەردەبڕن. کۆدەنگییەک لەنێوان هەموو یانەکاندا هەیە کە ئەمە نابێت ڕووبدات”.

ئالۆنسۆ دڵنیایی دا کە زۆربەی یاریزانەكان له‌ یارییه‌ نێوده‌وله‌تیه‌كان بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە و ئامادەن بۆ یاریی داهاتوو.

له‌باره‌ی کیلیان ئێمباپێ ئالۆنسۆ بە کورتی گوتی،

 “ئەو باشە و بانگهێشت دەکرێت”.


له‌باره‌ی جود بێلینگهام و سیبایۆس رایگه‌یاند،

 “بێلینگهام بە باشی مەشق دەکات و خۆی ئامادە دەکات، پێویستمان بە باشترین ئاستی جود هەیە، ئەو زۆر بە پەرۆشە بۆ ئەوەی بە باشی یاری بکات و یارمەتی هاوکارەکانی بدات، دڵخۆش دیارە لە مەشقەکان و سیبایۆسیش ئەوەی پێشکەشی دەکات هەمان شتە کە دەمزانی دەتوانێت پێشکەشی بکات”. بەڵام بۆ یارییەکەی سبەینێ ئامادە نابێت.

لە وەڵامی پرسیارێکدا له‌باره‌ی رۆیشتنی ئیندریک و گۆنزالۆ ئالۆنسۆ گوتی،

” ئێستا بیر لەوە ناکەمەوە، هەردووکیان ئامادەن بۆ یاریکردن لە شوێنێکدا کە ڕکابەرییەکی بەهێزی هەیە”.

له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی فێرلاند مێندی راهێنه‌ره‌ ئیسپانیه‌كه‌ گوتی،

گەڕانەوەی مێندی هەواڵێکی خۆشه‌ هیوا ده‌خوازم تووشی پێکان نەبێتەوە، چونکە ئەمە بژاردەی زیاتر بۆ هێڵی بەرگری دابین دەکات.

لەکۆتاییدا، ئالۆنسۆ هۆشداریدا لە سەختی یارییەکە بەرامبەر خێتافی و گوتی،

 “سەردانیکردنی یاریگای خێتافی هەمیشە قورسە، ڕاهێنەرێکیان هەیە کە دەزانێت چۆن باشترین ئاست لە توانای یاریزانه‌كانی دەربهێنێت”.

بڕیاره‌ سبه‌ی له‌ گه‌ڕی نۆیه‌می خولی ئیسپانیا یانه‌ی ریال مه‌درید ببێته‌ میوانی خێتافی شاهانه‌ ده‌یه‌وێت به‌ به‌ده‌ستهێنانی سێ خاڵی یارییه‌كه‌ پارێزگاری له‌ پێشه‌نگ بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button