Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

بەڕێوەبەری کارەکانی؛ ڤینی نموونەی باڵای سەرکەوتنە

یەکێکە لە باشترینەکان

Yariga App

یاریگا –

فرێدێریکۆ پێنا، بەڕێوەبەری کارەکانی ڤینیسیۆس جونیۆر هۆشداری بە رکابەرانی ڤینی دەدات.

دوای دەستپێکێکی لەسەرخۆ لەم وەرزەدا، خەریکی ڤینی دەگەڕێتەوە ئاستی خۆی و لە دوا 12 یاریدا، شەش گۆڵ و چوار پاسی یەکلاییکەرەوەی هەبووە.

لە وەرزی رابردوودا، ڤینیسیۆس خەڵاتی زە بێستی وەکو باشترین یاریزانی جیهان وەرگرت، هەرچەندە پلەی دووەمی خەڵاتی باڵۆژن دۆری فرانس فووتبۆڵی بەدەستهێنابوو.

بەگوێرەی دوایین راپۆرتی دارایی گۆڤاری فۆربس، ڤینیسیۆس لە پلەی شەشەمی ئەو یاریزانانەی زۆرترین مووچە وەردەگرن دێت. ساڵانە کۆی داهاتی ڤینی دەگاتە 60 ملیۆن دۆلار.

بەڕێوەبەری کارەکانی ڤینی پێی وایە، ڤینیسیۆس نموونەیەکی باڵای سەرکەوتنی تەواوە؛

ڤینیسیۆس ئەو یاریزانەیە کە هەموو داواکارییەکی هاندەرانی تێدایە.

نازناوی گەورەی لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێنا و بەباشترینی جیهان هەڵبژێردرا. ڤینی نموونەی باڵای پێگەی کۆمەڵایەتییە، پێشبینی دەکەم تاوەکو 10 ساڵی داهاتووش، بە تواناکانی ڤینی سەرسام بین.

بابەتی زیاتر

Back to top button