بارسێلۆنا ئەستێرەیەکی بۆندسلیگا بۆ لیستی گواستنەوەکانی داهاتووی زیاد دەکات

یاریگا –
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، ناوی ئەستێرەیەکی هێرشبەری یانەی هۆفنهایمی بۆندسلیگای خستە لیستی گواستنەوەکانی بۆ هاوینی داهاتوو.
ئامانجی سەرەکی بارسێلۆنا بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەری یانەکەی و دۆزینەوەی شوێنگرەوەیەکی سوپەر بۆ شوێنی لیڤاندیڤسکییە. دیکۆ و هاوکارەکانی لیستێکیان لە شوێنگرەوەکانی لیڤاندۆڤسکی ئامادەکردووە و لە چەند رۆژی رابردوودا ناوێکی نوێ بۆ لیستەکە زیاد کراوە: فیسنیک ئاسلانی.
🚨🔵🔴 EXCL | #Barcelona are monitoring Fisnik #Asllani, as the promising 23 y/o striker from Hoffenheim has a written release clause for next summer. Barcelona have been informed.
A move to a European top club is fully planned, and his future club are expected to compete in the… pic.twitter.com/vaBC1tJaTP
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) October 16, 2025
بە گوتەی فۆلریان پلێتینبێرگ، رۆژنامەنووسی ئەڵمانی بارسێلۆنا بەدواداچوون بۆ ئەگەری گواستنەوەی فیسنیک ئاسڵانی هێرشبەری هۆفێنهایم دەکات. رۆژنامەنووسە ئەڵمانییەکە دەڵێت:
بارسێلۆنا چاودێری فیسنیک ئاسلانی دەکات، بەو پێیەی هێرشبەرە 23 ساڵانەکەی هۆفنهایم بۆ هاوینی داهاتوو مەرجی ئازادکردنی هەیە، بارسێلۆناش ئاگاداری ئەوەیە. گواستنەوەی بۆ یانەیەکی باڵای ئەوروپی بە تەواوی پلانی بۆ دانراوە و پێشبینی دەکرێت یانەکەی داهاتووی لە چامپیۆنزلیگدا بەشداری بکات. فیسینکیش پێشووترلە لێدوانێکیدا بۆ سپۆرت بیڵد گوتی: یانەی خەونەکانم هەمیشە بارسێلۆنا بووە ئارەزوومە لەوێ یاری بکەم.
ئاسلانی لەم وەرزەدا لە کۆی شەش یاری بۆندسلیگادا چوار گۆڵ و ئەسیستێکی تۆمارکردووە وبارسێلۆناس سەرسامی ئاستە بەرزەکەیەتی.