
یاریگا –
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، هێرشبەرێکی بایەر لیڤەرکوزنی وەک ئامانجی گواستنەوەی داهاتوو دەستنیشان کرد.
ئامانجی سەرەکی ریال مەدرید زیادکردنی بەهرەمەندی لاوە بۆ پێکهاتەکەی و بە گوێڕەی زانیارییەکانی فیچاخێس، یانە مەدریدییەکە گرنگی بە تواناکانی ئالیۆ سارکۆی ئەرجەنتینی دەدات کە ئێستا لە ریزەکانی بایەر لیڤەرکۆزنی ئەڵمانی یاریی دەکات.
سارکۆ هێرشبەرێکی تەمەن 19 ساڵە و بە شێوەیەکی سەرەکی وەک هێرشبەری ناوەڕاست یاریی دەکات. یاریزانە لاوەکە لە مانگی رابردوو لە ئەمریکای باشوور لە رێگەی گەیشتن بە ئەرجەنتین بۆ سەرکەوتن بۆ مۆندیالی خوار 20 ساڵان ئاستێکی سەرنجڕاکێشی پێشکەشکرد.
لەدوای ئەو ئاستە بەرزەی لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی خوار 20 ساڵان پێشکەشی کرد سەرنجی زۆریەک لە یانەکانی بەکای خۆیدا راکێشا و هەروەک لەسەرەوە ئاماژەی پێکرا ئەو هێرشبەرە لاوە ئەرجەنتینیە لە راداری فلۆرێنتینۆ پێرێزدایە بۆ گواستنەوەکانی داهاتوو.
ئەم هێرشبەرە لاوە لە کۆی سێ یاریی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی لاوان سێ گۆڵی تۆمار کردووە و 54 پاسی سەرکەوتووی هەبووە و حەفت شووتی بۆ ناو گۆڵ هەبووە.