Loading...
ئاسیاعێراقگرنگترین

نەشئەت ئەکرەم بە لێدوانی ئاگرین گۆمی وەرزشی عێراقی شڵەقاند

کاتی شۆڕشێکی سپییە لە تۆپی پێی عێراق

Yariga App

یاریگا –

نەشئەت ئەکرەمی ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی عێراق، ڕەخنەیەکی توندی ئاراستەی هەڵبژاردەکانی عێراق و ئیمارات کرد.

نەشئەت ئەکرەم لە بەرنامەی مه‌جلیسی کەناڵی ئه‌لكاس قەتەری  بە راشکاوی گوتی،

“یاریی نێوان عێراق و ئیمارات ڕووبەڕووبوونەوەیەکی قورسە، بەڵام بێ تامە، من ئەو باوەڕەم هەیە کە ئەو هەڵبژاردەیەی لە پاڵاوتنە سەرەتاییەکانەوە سەرنەکەوێت، شایەنی سەرکەوتن نییە. دەرفەت لەبەردەست بوو لە کاتێکدا هه‌شت هەڵبژاردە ڕاستەوخۆ سەردەکەوتن، ئەمە مانای ئەوەیە کە تۆ خۆتت ئامادە نەکردووە و دۆخی خۆتت ڕێک نەخستووە”

ئەکرەم پەنجەی بۆ هۆکارە سەرەکییەکانی شکستەکە درێژ کرد و گوتی،

 “هەمووان پێشبینی سەرکەوتنی ڕاستەوخۆی عێراقیان دەکرد، بەڵام نیشانەی مەترسیدار هەبوون کە ئاگاداریان دەکردینەوە لەوەی سەرناکەوین، بەهۆی خراپیی هەڵبژاردنی ڕاهێنەر و سووربوون لەسەری و نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، تەنانەت خەیاڵ بکە 72 یاریزان لە پاڵاوتنەکاندا بەشدارییان لەگەڵ هەڵبژاردەکەماندا کردووە!”

ئەو ئاماژەی بە خاڵە لەدەستچووەکانیش کرد و گوتی،

 “ئێمە بە فەلەستین دۆڕاین و خاڵمان بەرامبەر کوەیت لەدەستدا. ئەگەر ئەو شه‌ش خاڵەمان بەدەستبهێنایە، ئێستا راسته‌وخۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌مان سه‌رده‌كه‌وت، ئێمە لە هەموو پاڵاوتنێکدا دەکەوینە ناو هەمان کێشەوە.”

جیاوازیی نێوان ئێمە و ئەوان

لە کۆتاییدا، ئەکرەم بەراوردێکی لەنێوان هەڵبژاردە سەرکەوتووەکان و هەڵبژاردەکانی وەک عێراقدا کرد و گوتی،

“ئه‌و هەڵبژاردانه‌ی کە خۆیان بە باشی ئامادە کردبوو، ئەوانە بوون کە سەرکەوتن ڕاهاتوون و شایستە بوون، وەک سعودیە، ژاپۆن، ئێران، ئوسترالیا و کۆریای باشوور، چونکە ئەوان پڕۆژە و کاری بەردەوامیان هەیە. بەڵام ئێمە لەسەر ئاستی ڕاهێنەران و تەنانەت لە ڕووە کارگێڕییەکانیشەوە زۆر هەڵەمان دەکرد.” ده‌بێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ین و نابێت وا به‌ ئاسانی ئه‌م شكسته‌ قه‌بوڵ بكرێت ده‌بێت لێپرسینه‌وه‌ بكرێت.

لێدوانەکانی نەشئەت ئەکرەم جارێکی دیکە دەرگای لەسەر ئەو ڕەخنە بەردەوامانە کردەوە کە ئاراستەی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق و شێوازی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردەی عێراق دەکرێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button