
یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی هەفتەی هەشتەمی پرێمەرلیگ فولهام لە یاریگای خۆییدا میوانداری ئارسیناڵ دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 19:30 فولهام لە یاریگای كراڤن كوتەیجی تایبەت بە خۆی میوانداری ئارسیناڵ بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی هەشتەمی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

فولهام لەم وەرزەدا لە كۆی حەوت یاریی دوو یاریی بردووەتەوە، دوو یاریی یەكسان بووە و سێ یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی هەشت خاڵ لە ریزبەندی چواردەیەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا گەنەرز بە نایابی وەرزی نوێی دەستپێكردووە و لە كۆی حەوت یاریی پێنج یاریی بردووەتەوە، یارییەک یەكسان بووە و یارییەكیش دۆڕاوە.
بە كۆكڕدنەوەی 16 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
فولهام بە بێ ساسا لوكیچ، مونێز، رۆبینسۆن و راوول خێمینیز یاریی دەكات.
ئارسیناڵ بە بێ مارتن ئۆدیگارد ، كای هاڤێرتز، گابریێل خێسوس و نۆنی مادویكێ رووبەڕووی فولهام دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی فولهام
لینۆ
دیۆپ، ئاندێرسن، باسێی، سیسێنۆن
كاستانی، بێرگ، كێرنی
وێلسن، جۆشوا كینگ، ئایۆبی
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسیناڵ
رایا
كالافیۆری، گابریێل، سالیبا، تیمبەر
رایس ، ئیزێ، زوبیمێندی
ساكا، یۆكێرێش، مارتینێلی