کوردستان
فەرمی؛ ئەستێرەیەکی دیاری کوردستان واز لە یاریکردن دەهێنێت
15 ساڵ لە ریزی شێروانە یاری کردووە

یاریگا –
هەڵمەت عادل، ئەستێرەی دیاری تۆپی پێی کوردستان دوای 22 ساڵ بە یەکجاری واز لە یاریکردن دەهێنێت.
شەممە ( 18ـی ئۆکتۆبەری 2025 ) لە یاری جامی سوپەری کوردستان لە نێوان شێروانە و هەندرێن، هەڵمەت عادل، ئتستێرەی تۆپی پێی کوردستان بە فەرمی واز لە یاریکردن دەهێنێت و پێش یارییەکە مەڕاسیمی ماڵئاواییکردنی بۆ ساز دەکرێت.
هەڵمەت 22 ساڵە وەک یاریزان یاریی بۆ یانەکانی شێروانە ، پێشمەرگەی سلێمانی ، سیروانی نوێ ، پێشمەرگەی هەولێر ، سلێمانی ، دیالا ، نەورۆز و هەروەها رەمادی کردووە، نزیکەی 15 ساڵ بۆ یانەی شێروانە یاریی کردووە.
بۆ ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان، هەڵمەت عادل وەک راهێنەری توانای جەستەیی لەگەڵ کامەران عەلی راهێنەری شێروانە دەستبەکاربووە.