کامەران عەلی: یاریزانەکان بەڵێنیان داوە جامی سوپەری کوردستان بەدەست بهێنین
هەندرێن بە درێسی شین و شێروانە بە درێسی سپی یاری دەکەن

یاریگا –
کامەران عەلی راهێنەری شێروانە گەشبینە بە تیپەکەی و دەڵێت یاریزانەکان بەڵێنیان داوە جامی سوپەری کوردستان بەرز بکەنەوە.
شێروانەی پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی رابردوو هەندرێنی خاوەن نازناوی جامی هەرێمی کوردستان، شەممە ( 18ـی ئۆکتۆبەری 2025 ) لە یاریی جامی سوپەری کوردستان لە یاریگای نەورۆز رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
کامەران عەلی، راهێنەری شێروانە دەربارەی ئامادەکاری تیپەکەی گووتی:
ئامادەکاری تەواومان کردووە بۆ یارییەکە، مەبەستمانە دەسپێکێکی باش بێت بۆ یارییەکانی خولی نایابی کوردستانیش، یاریزانەکان بەڵێنیان داوە سبەی ئەم جامە بەرزبکەونەوە، جامی سوپەری کوردستان دەبێتە نازناوێکی تازە بۆ شێروانە و ئەم یاریزانانەش پاڵەوانی راستەقینەی ئەم دەسکەوتەن.
لە یاریی جامی سوپەری کوردستان هەندرێن بە درێسی شین و شێروانە بەدرێسی سپی یاریی دەکەن، هەندرێنیش بە شێوازی تیروپشک بە خاوەن یاریگا دەستنیشانکرا.